Print WWW.SBEIY.COM
 بەوێنە؛ بایرن ئاهەنگەکەى گێڕا و دۆرتمۆند پێگەیەکى پچڕى
23/05/2015 19:28:12
(سبەى):
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە دواى ئەوەى لە یاریگاى خۆیدا بە دو گۆڵى بێوەڵام لە ماینزى میوانى بردەوە، یانەى بایرن میونخى ئەڵمانى بە فەرمى لە بەردەم هاندەرانیدا ئاهەنگى بونە پاڵەوانى خولى بۆندسلیگاى ئەو وڵاتەى گێڕا.
ئەستێرەکانى بایرن لە یاریگاى ئەلیانز ئەرێنادا و لەبەردەم ئاپۆڕاى جەماورەکەیاندا (25)ەمین قەڵغانى پاڵەوانى خولەکەیان بەرزکردەوە.
لەلایەکى دیکەوە یانەى بروسیا دۆرتمۆند کە لەسەرەتاى ئەم وەرزەوە توشى چەندین شکست هاتو ئەنجامەکانى لاوازبون، توانى بگەڕێتەوە کێبڕکێکان و پێگەیەکى بۆخۆى پچڕى لە وەرزى داهاتودا، ئەویش بە بڕینى بلیتى بەشداریکردنى لە خولى ئەوروپى بەوەش تاڕادەیەک خۆى لەگەڵ هاندەرانیدا ئاشتکردەوە بەوەى چانسى بەشداریکردن و ململانێکردنى دەبێت بۆ بردنەوەى نازناوێکى ئەوروپى لە وەرزى داهاتودا.