Print WWW.SBEIY.COM
 جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق
29/05/2015 10:28:25
(سبەی):
وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بەرپرسیار نیە لەئاسایشی عێراق‌ و ئەركی واشنتۆن مەشق‌ و راهێنانی هێزە ئەمنیەكان‌ و پێدانی چەك‌ و پشتیوانیكردنی ئاسمانی عێراقە لەشەڕی دژ بە تیرۆر.
تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوز لەزاری جۆش ئارنست، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمەریكاوە بڵاویكردەوە، ستراتیژی ئیدارەی ئۆباما لەبەرامبەر عێراق نەگۆڕە كە خۆی لەمەشق و راهێنانی هێزە ئەمنییەكان و پێدانی چەك و پشتیوانیكردنی ئاسمانی عێراقیەكان لەشەڕی دژ بەداعشدا دەبینێتەوە.
وتیشی: ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بەرپرسیار نیە لەپاراستنی ئاسایشی عێراق، بەڵام وشككردنی سەرچاوە دارایەكانی داعش‌ و رێگرتن لەچونە ناو ریزەكانی ئەو گروپەوە ئەركی وڵاتەكەیەتی.
لەلایەكی ترەوە جۆرج باتاكی، حاكمی پێشوی شاری نیویۆرك‌ و كاندیدی كۆماریخوازەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتدپرێس رایگەیاند: لەبەرنامەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی خۆیدا پرسی بڵاوكردنەوەی هێزی سەربازی وڵاتەكەی لەعێراق جێگیردەكات.