| 
                         | 
                     
                    
                        | 
                             وەزارەتى بەرگرى: سوپا گەیشتە زانکۆى ئەنبار | 
                     
                    
                        | 
                            27/05/2015   10:25:27 | 
                     
                    
                        
                            (سبەی): 
وەزارەتى بەرگرى عێراق رایدەگەیەنێت؛ سوپای عێراق لە پێشڕەوییەكانی بەردەوامە بۆ ئازادکردنەوەى شارى رومادى و پارێزگاى ئەنبار و توانیویشیەتى چەند ناوچەیەک پاکبکاتەوە. 
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ وەزارەتى بەرگرى عێراق هەندێک زانیارى لەبارەى هێرشى هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ ئازادکردنەوەى ئەنبار لەدەستى داعش راگەیاند و تێیدا ئاماژەى بەوە کردوە کەپێشڕەویەکانى سوپا و هێزە ئەمنیەکان بەردەوامە و لە تازەترین هەڵمەتیاندا توانیویانە ناوچەكانی تاش و حمێرە لە ڕومادی لە داعش پاك بکەنەوە. 
هاوکات ئەوەى خستوەتەڕو کە سوپا چوەتە ناو باڵەخانەى زانكۆی ئەنبار. | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |