| 
                         | 
                     
                    
                        
                             دیدێك بۆ هه‌شتی مارس! د.تاڤگە ئەحمەد میرزا | 
                     
                    
                        | 
                            09/03/2012 | 
                     
                    
                        
                             
خوێندنه‌وه‌ی به‌نده له‌وێوه سه‌ر ناگرێ، جۆرێك له كروزانه‌وه و نامۆبون  ده‌رهه‌ق له بونی ماف و ئازادیه‌كان وه‌ك بونه‌وه‌رێك، كه ناوهزهده به (مرۆڤ) به دواداچون و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م. 
 
ئه‌وه‌ی زێده‌تر كه ناسۆره له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به‌تایبه‌ت روبه‌ڕوی سیستمی حوكم و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌م هه‌رێمه‌دا، داخۆ تا چ ئاستێك په‌یڕه‌وی داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی خۆیان مولته‌زیم و لێبڕوانه كاریان له‌سه‌ر تێرمێك، كه ناوی نیوه‌ی كۆمه‌ڵ و دایكی نیوه‌كه‌ی تره كردوه؟! 
 
بڕوانن ده‌یان هه‌زار ژن و ئافره‌ت له‌سه‌ر ده‌ست و به‌به‌رچاوی حاكم و ده‌ست رۆشتوانی ئه‌م هه‌رێمه به‌بیانوی جۆراوجۆر چۆن هانا بۆ په‌رده‌پۆشكردنی تیرۆر و كوشتنی ژنی كورد به‌بیانوی شه‌ره‌ف و ناموس بێ په‌رواو به رۆژی نیوه‌ڕۆ به‌ره‌و مه‌رگ ئاراسته‌كراون و ده‌كرێن!... 
 
لهیادێكی وه‌ك هه‌شتی ئازاردا، هه‌رگیز و ئاسته‌م و ئاسته‌نگه به‌شداری  له‌ته‌ك ده‌سه‌ڵاتێكدا بكرێ ته‌نها و ته‌نها له بۆنه‌یه‌كی یه‌ك رۆژی‌دا دێتهوهبیری بونه‌وه‌رێك بونی هه‌یه و ناوی (ژنه) به كۆمه‌ڵێك دروشم و په‌ڕۆی نوسراو ناڕه‌زایی و جه‌ختكردنه‌وه‌ی خۆیان تۆخ و ده‌دره‌وشێننه‌وه. 
 
تا سته‌مكار و پیاوسالاری سه‌رگوزشته‌ی  ئه‌م حیكایه‌ته بێ، به‌ده‌ردی ئه‌و رۆشنبیره‌ی زانكۆ ده‌چین كه ده‌ڵێت: (شوكر بۆخوا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئاستی سته‌م و بوار بۆ ته‌بایی ماوه!...). | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |