|
پلاتینی پشتگیریی شازادەکە دەكات بۆ سەرۆكایەتیی فیفا |
26/05/2015 18:30:31 |
(سبەی):
هەڵبژاردن بۆ سەرۆكایەتی یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فيفا) نزیكدەبێتەوە و دواى کشانەوەى فیگۆ، عەلی بن حسێنی شازادەی ئوردن و جۆزێف بلاتەری سەرۆكی ئێستا ئەو دو ركابەرەن کە بە هەمو توانایانەوە هەوڵ بۆ بردنەوەى پۆستەکە دەدەن.
لەگەڵ نزیکبونەوەى ئەو وادەیەدا، دەنگە بەهێزەکان بۆ پشتگیری یەکێک لە کاندیدەکان ئاشکرا دەبن و ئێستا کەسانى بەهێز هاتونەتە سەرهێڵ بۆ پشتیوانیکردنى عەلی بن حسێن بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە بەشێوەیەک کە لە هەفتەی رابردودا هەریەك لە لویس فیگۆ و ڤان پراگ لە خۆ كاندید كردن بۆ سەرۆكایەتی فیفا كشانەوە و پشتگیری شازادەكەی ئوردن دەكەن.
لە دواین هەڵوێستیشدا، میشێل پلاتینی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا، پشتیوانی تەواوی بۆ عەلی دەربڕیوە و هیوادارە لە هەڵبژاردنەكەدا لە پلاتەری ركابەری بباتەوە و لەوبارەیەشەوە لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسا دەڵێت: "من یەكێك نیم لەو (209) ئەندامەی فیفا كە دەنگ لەسەر سەرۆكی داهاتو دەدەن، بەڵام لە روی تاكە كەسی خۆمەوە پشتگیری تەواوی عەلی بن حسێن دەكەم، ئەمەش لە پێناو گۆڕانكاری لەو پۆستەدا. |
|
|