Print WWW.SBEIY.COM
 عێراق ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ زیاتر له‌ (3) ملیۆن به‌رمیل به‌رزده‌كاته‌وه‌
28/05/2015 10:00:32
(سبەی):
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابوری ئه‌مەریکی ئاشكرایكردوه‌، عێراق به ‌نیازه‌ له‌ مانگی داهاتوه‌وه‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت بۆ زیاتر له ‌(3) ملیۆن به‌رمیل به‌رزبكاته‌وه‌.
سایتی بلۆمبێگ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، عێراق به‌نیازه‌ له‌مانگی داهاتوه‌وه‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ (3) ملیۆن و (75) هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا به‌رزبكاته‌وه‌ و ئه‌و ستراتیژەش بقۆزێته‌وه‌ كه‌ رێكخراوی ئۆپك په‌نای بۆ بردوه‌ كه‌ خۆی له‌ زیاد به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و فرۆشتنی به‌نرخێكی كه‌متر له‌نه‌وتی خاوی ئه‌مەریكی ده‌بینێته‌وه‌.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌و نه‌وته‌ زیاده‌ی رۆژانه‌ عێراق به‌رهه‌میده‌هێنێت ده‌گاته‌ نزیكه‌ی (800) هه‌زار به‌رمیل.
لەمانگی ‌كانونی دوەمی ئه‌مساڵدا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: رۆژانه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی نزیكه‌ی (3)ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌یه‌و داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ فرۆشراوه‌ش گه‌یشتوه‌ته‌ زیاتر له‌ (5)ملیار دۆلار.