| 
                    
                        |  |  
                        | به‌رشه‌لۆنه دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا |  
                        | 31/05/2015   10:35:23 |  
                        | (سبەی): یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دوه‌م نازناوی له‌م وه‌رزه‌دا به‌ده‌ستهێناو و شەوی رابردو توانی بە (3) گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو بباتەوە و بوه براوی جامی شای ئیسپانیا.
 له تایمی یه‌كه‌مداو له خوله‌كی (20)، لیۆنێل مێسی گۆڵی یه‌كه‌می كرد، دواتر له خوله‌كی (36)دا، نه‌یمار دا سیلڤا، به‌رشه‌لۆنه‌ی كرده خاوه‌نی گۆڵی دوه‌م و تایمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات.
 له تایمی دوه‌مداو له خوله‌كی (74)دا ، جارێكی تر میسی دوەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد، هه‌رچه‌نده له خوله‌كی (80)دا، ئینیاكی ویلیامس گۆڵێكی بۆ ئه‌تله‌تیك بیلباو كرد، به‌ڵام ئەنجامی یارییەکە تا کۆتایی بەوشێوەیە مایەوە و بەرشە نازناوی جامی شای ئیسپانیا بەدەستهێنا، كه له دوای لالیگاوە دوه‌م نازناوی یانەی بلوگرانا بو.
 |  
                        |  |  |