Print WWW.SBEIY.COM
 حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
29/05/2015 10:45:31
(سبەی):
تیرۆریستانی داعش لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان بەناوی (گازلێگرەكان) پێكدەهێنێت.
سایتی سەباح، لەزاری سەرچاوەیەكی دادوەریی لەپارێزگای كەركوك بڵاویكردوەتەوە، تیرۆریستانی داعش لە قەزای حەویجە هێزێكی ژنانی تایبەتیان بە ناوی (گازلێگرەكان) پێكهێناوە كە لەرێگەی گازلێگرتنەوە سزای ئەو ژنانە دەدات كە سەرپێچی بڕیارەكانی داعش دەكەن.
سەرچاوەكە راشیگەیاندوە، ئەو ژنانەی بەبێ نامەحرەم لەماڵ دێنە دەرەوە‌و لەروی خواردن‌و خواردنەوە‌و جل لەبەركردن پابەندی رێنمایی‌و بڕیارەكانی داعش نابن، دەكەونە بەر گازلێگرتنی ئەو هێزە تایبەتەی داعش‌و سەراپای جەستەیان گازی لێدەگیرێت، ئەوەش ترس‌و دڵەراوكێی خستوەتە ناو ژنانی حەویجە‌و ناچاری كردون سەرپێچی نەكەن.