Print WWW.SBEIY.COM
 هەدەپە؛ بەشدارئەبێت یان بۆ دەرەوە؟
14/03/2015 17:16:48
سات کینیکلیۆگلو
لەئینگلزییەوە: هونەر ناسیح


لەبەر رۆشنایی ئەو بابەتانەی ئەیزانین، گرنگترین پرسیاری هەڵبژاردنەکانی حەوتی مانگی حوزەیران ئەوەیە کە هەدەپە ئەتوانێت زیاتر 10%ی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت. بێگومان، وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە چەندین دەرەنجامی گرنگ لەگەڵ خۆیدا هەڵئەگرێت. چونە ناو پەرلەمانی هەدەپە وەک حیزبێک، بەشێوەیەکی کاریگەر باڵانسی سیاسی باشوری رۆژهەڵات ئەگۆڕێت. چونکە زۆربەی کاندیدەکانی ئاک پارتی ناتوانن بچنە پەرلەمان. هەروەها هەلێکی باش ئەبێت بۆ هەدەپە بۆ هێنانی هەندێک ئەندام پەڕلەمان لەخۆرئاوای تورکیا بۆ ناو پەڕلەمان. هەدەپە بتوانێت ساتێکی گرنگ پیشان بدات لەسیاسەتی کوردیدا.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر هەدەپە 10%ی دەنگەکان تێپەڕێنێت و بچێتە پەرلەمان وەک حیزبێک، ئەوکاتە دەرەنجامی تر لە پشت ژمارە تازەکانی پەرلەمانەوە ئەبێت وەک پرسیاری ئەوەی کە ئاک پارتی ئەتوانێت رابەرایەتی زۆرینەی پەرلەمان بکات بۆ گۆڕینی دەستور. من لە گرنگی ئەمە کەم ناکەمەوە. بەخشینی دەسەڵاتدارێتی رەهاو حەزکردن بە مانەوەی ئەردۆگان لەسەر کورسی دەسەڵات بۆ رزگارکردنی خۆی و خێزانەکەی، هۆکاری زۆر هەیە بۆ نیگران بون.

ئەوترێت، حاڵەتێکی تری گرنگی سەرکەوتنی هەدەپە ئەوەیە کە گرنگیەکی زیاتر ئەبەخشێت بە هەڵبژاردن. نیازی هەدەپە ئەبیستین بۆ دەربازبون لەو وێنەی کە هەدەپە تەنیا بنیاتنراوە لەسەر ئامانجەکانی نەتەوەی کورد، بەڵکو ئەیانەوێت ببن بەپارتێک بۆ هەمو تورکەکان. لەکاتێکدا ئەمە جێی دەستخۆشییە لەڕوی مەبەستەوە، بەڵام ئەوەی ئەمێنێتەوە ئەوەیە کە  ئەم نیازە ببینرێت جێبەجێبکرێت لەئەرزی واقیعدا. گرنگی راستەقینەی چونە ناو پەڕلەمانی هەدەپە ئەوەیە کە لەوانەیە ببێتە خاوەن بەشێکی گرنگ لەجەستەی سیاسی تورکیادا. کە من پێموایە ئەمەش گرنگی راستەقینەی رۆڵی هەدەپەیە لەناو پەرلەماندا. هەدەپە کە زیاتر 10%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و کارەکانی لە "چوارچێوەی سیستەمەکەدا" جێبەجێ بکات. پێموایە ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە زیاتر لەگەڵ هاونیشتیمانیە کوردەکانمان یەکبگرینەوە و یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشە لەناو سیاسەتی دیموکراسیدا.

هەڵبژادنی گشتی (7)ی حوزەیرانی داهاتو، ساتێکی یەکلاکەرەوە ئەبێت بۆ پرسی رێگەخٶشکردن بۆ تورکیای دوای ئەردۆگان. نەک بەتەنیا بینینی ئەو نا ئارامیەی کە ئێستا لەناو ئاک پارتیدا هەیە جێی دڵخۆشیە، بەڵکو هەروەها دەرکەوتنی زیاتری رەزامەندی خەڵکە لە پارتەکانی مەهەپەو هەدەپە. هەدەپە کەمترین دەرفەتی هەڵەکردنی هەیە لە کەمپینی ئەم هەڵبژاردنەدا. یەکەم ئەرکی ئەوەیە کە ناوی کاندیدەکانی ئاشکرا بکات و ژمارەیەکی زۆر تورک هەبن لەکاندیدەکاندا. بنیاتنانی ستراتیجیەتی کەمپەینەیەکەیان لەسەر هاوسەرۆکی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش لەوانەیە هەڵبژاردنێکی باشبێت. هەدەپە ئەرکێکی گەورەی لەپێشە لە دڵنیاکردنەوەی ئەوکەسانەی کە گومانیان لە دەنگدان هەیە، بەوەی کە هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی نهینیان لەگەڵ ئەردۆگان نیە بۆ پاڵپشتیکردنی لە دوای هەڵبژاردن لەبەرامبەر ئۆتۆنۆمی کوردەکان. هەروەها، توندوتیژی لە شارەکانی تورکیا ئەبێتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لەدەنگدەران لە هەدەپە دوربکەونەوە.

هەدەپەو دەمیرتاش پێویستە ئەوە نیشانی دەنگدەرانی تورک بدەن کە ئەوانیش وەک ملیۆنەها تورک لەسەر ئەو بۆچونەن کە ئەیانەوێت کۆتایی دەسەڵاتی کارەساتاوی چوار ساڵیە زۆرینە- ئیسلامیەتیەکەی ئەردۆگان ببینن.

سەرچاوە: تودەیس زەمان