|
بەڤیدیۆ؛ چواره‌م جێنشینی ته‌ختی پادشایه‌تی بەریتانیا له دایك بو |
02/05/2015 16:52:21 |
(سبەی):
هاوشێوەی ساڵانی پەنجاکان، جاڕچی شارەکە بە جلوبەرگێکی فەرمی ئەو سەردەمەوە لە نەخۆشخانە هاتە دەرەوە و بەدەستێکی راگەیەندراوێک و بەدەستێکی دیکە زەنگێکی بەدەستەوەبو، جاڕیدا کە چوارم جێنشینی تەختی پادشایەتی بەریتانیا هاتۆتە دنیاوە و با هەمو خەڵگ ئاگاداربن، هەروەک جاڕیدا کە شازادەی جێ‌نشین کچە و کێشی سێ کیلۆ و (700) گرامە.
سەعات شەشی به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی به‌ریتانیا، شازاده كه‌یت میدڵتۆن هاوسه‌ری شازاده ویلیا‌م له كۆشكی كینگستنهوه، كه شوێنی نیشته‌جێبونی شازاده و شاژنه، برایه نه‌خۆشخانه‌ی سانت ماری له شاری له‌نده‌ن، به مه‌به‌ستی له‌دایكبونی منداڵی دوه‌میان.
دواتریش كۆشكی كینگستن له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، شازاده كه‌یت منداڵی دوه‌می له دایك بوه، كه له ڕه‌گه‌زی كچه و كێشی (3) كیلۆ و (700) گرامه، به‌وه‌ش ده‌بێته چواره‌م جێنشینی ته‌ختی پادشایه‌تی به‌ریتانیا.
دوای له‌دایكبونی منداڵه‌كه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی شاژن و ئه‌ندامانی تری خێزانی پادشایه‌تی له به‌ریتانیا و ده‌ربڕینی خۆشحاڵییان له‌و باره‌یه‌وه، ده‌یڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌مو به‌ریتانیا هیوایه‌كی باش بۆ كۆرپه‌كه‌ی شازاده كه‌یت ده‌خوازێت.
ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت، كه كه‌یت و ویلیا‌م، پێشتر و له حوزه‌یرانی ساڵی (2013) كورێكی دیكه‌یان بوو، دواتریش ناویان لێنا شازاده جۆرج.
|
|
|