Print WWW.SBEIY.COM
 مارکا هەڵمەتەکەی دەستپێکرد
25/05/2015 10:47:49
(سبەی):
تائێستا چارەنوسی کارلۆ ئەنشلۆتی راهێنەری یانەری ریاڵ مەدرید بە نادیاری ماوەتەوە، هەندێک باس لە رۆشتن و هەندێکی دیکەش باس لە مانەوە دەکەن، رۆژنامەی مارکاش هەڵمەتێکی بۆ مانەوەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەستپێکرد.
لەماوەی چەند رۆژی رابوردودا ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانانی یانەری ریاڵ مەدرید لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پشتیوانی خۆیان بۆ کارلۆ دوپاتکردەوە و هیوایان خواست وەرزی ئایندەش لەگەڵیان بمێنێتەوە.
لای خۆیشییەوە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی هەڵمەتێکی بۆ مانەوەی ئەو راهێنەرە دەستپێکردوە، ئەوەش لەرێگەی ئەنجامدانی راپرسی لەنێو ئەندامانی یانەی شاهانە.
بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە، رێژەی (73%)ی ئەندامانی یانەکە دەیانەوێت کارلیتۆ بەردەوام بێت بۆ وەرزی ئایندە و رێژەی (24%)یش بە پێویستی دەزانن راهێنەرێکی نوێ بێتە یانەکەوە، هەروەها (2.9%)ی ئەندامانیش دەنگیان نەداوە.
هەندێک سەرچاوەش باس لەوە دەکەن، هۆکاری سەرەکی پشتگیرکردنی ئەنشلۆتی لەلایەن رۆژنامەی مارکاوە ئەوەیە، کە ئەو راهێنەرە پێش یارییەکان بە وردی باسی پێکهاتە و پلانی یانەکەی دەکات بۆ ئەو رۆژنامەیە، کە هەندێک پێیانوایە ئەو کارە کاریگەری خراپی لەسەر یانەکە هەبوە.