| 
                    
                        |  |  
                        | باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن |  
                        | 30/05/2015   13:44:30 |  
                        | (سبەی): باندێكی به‌كارهێنه‌ر و بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له‌كه‌لار ده‌ستگیر ده‌كرێن کە دوانیان یاریده‌ده‌ری پزیشكن.
 سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی گه‌رمیان بە (تۆڕی میدیای گۆران)ی ۆاگهیاند: هێزه‌كانی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی گه‌رمیان و پۆلیسی (104) باندێكیان به تۆمه‌تی بەکارهێنانى ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كردوه و ئەوەشى رونكرده‌وه كه ئه‌و بانده ژماره‌یان (10) كه‌سه و ماده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه و بازرگانیشیان پێوه كردوه.
 سەرچاوەکە ئاشكراشیكرد دوان له تۆمه‌تباره‌كان یاریده‌ده‌ری پزیشكین و كاتێك پشكنین بۆ هه‌ندێك له تۆمه‌تباره‌كان كراوه ئه‌وان ئه‌نجامی پشكنیه‌كانیان گۆڕیوه و له ماڵی یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌دا بڕێكی زۆر له ماده‌ی (شیشه)ش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
 
 |  
                        |  |  |