| 
                    
                        |  |  
                        | ئێران دەیەوێت هەناردەی نەوت زیاد بکات |  
                        | 18/05/2015   09:55:28 |  
                        | (سبەی): ئێران خوازیاره له‌دوای  ئیمزاكردنی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتەکەی بەگڕێتەوە دۆخی جارانی پێش سه‌پاندنی سزاكان .
 له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز، روكنه‌دین جه‌وادی، جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران له میانی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی نه‌وت و گازی ئاسیا كه له شاری كوالا لامپور ده‌به‌سترێت رایگه‌یاند: ئێران  خوازیاره هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی وڵاتەکەی كه به‌هۆی سه‌پاندنی سزاكان كه‌میكردوه، بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاتانه‌ی كه سزاكانی به‌سه‌ردا نهسپێنرابو .
 جه‌وادی وتیشی: پێشبینی ده‌كرێت ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتەکەی به‌تایبه‌تی بۆ بازاڕه‌كانی ئاسیا رو له باشبون بكات و بگەڕێته‌وه دۆخی جارانی، ئه‌ویش په‌یوه‌سته به بارودۆخی بازار و نرخی نه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ بازرگانی و فرۆشتنی ئاسایی نه‌وتی ئێران .
 به‌هۆی سه‌پاندنی سزا ئابوریه‌كان به‌هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی، له ساڵی (2012)وه ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ بازاره‌كانی جیهان بۆ نیوه دابه‌زیوه.
 |  
                        |  |  |