| 
                    
                        |  |  
                        | گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە |  
                        | 30/05/2015   17:18:28 |  
                        | (سبەی): گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە رۆژئاوای موسڵ دەدۆزرێتەوە کە تەرمی (80) قوربانی تێدایە و سەرجەمیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گولەباران کراون.
 ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا لەسەر زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاویکردەوە، لە گوندی جەدعەی نێوان ناحیەی بادوش و ئاسکی موسڵ، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە تەرمی (80) کەسی تێدایە و سەرجەمیان لە مانگی ئابی ساڵی رابردو لەکاتی کۆنترۆڵکردنی شەنگال و دەوروبەری لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە گولەباران کراون.
 سەرچاوەکە ئاشکراشیکردوە، لەنێو قوربانییەکاندا تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و کەسانی بەتەمەنی تێدایە و سەرجەمیان کوردانی ئێزیدین و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گولەباران کراون و شوێنەواری ئەشکەنجە و ئازاریش بە جەستەی ژمارەیەکیانەوە دیارە و زۆربەشیان لەکاتی گولەبارانکردنیاندا فیشەک بەر سەریان کەوتوە.
 
 فۆتۆ/ ئەرشیف
 |  
                        |  |  |