| 
                    
                        |  |  
                        | والییەکەی داعش لە موسڵ كوژرا |  
                        | 27/05/2015   18:29:58 |  
                        | (سبەى): لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی، والی داعش لە موسڵ کوژرا.
 عەقید ئەحمەد جبوری، ئەفسەری پۆلیسی نەینەوا لە ناو سەربازگەی دوبەردان لە رۆژهەڵاتی موسڵەوە رایگەیاند: ئێوارەی دوێنێ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە ناوچەی بادوش و دەروازەی شام لە رۆژئاوای موسڵ ئۆتۆمبێلی ئیبراهیم یوسف عەباوی ئەلحەمەدانی، والی موسڵی رێكخراوی تیرۆرستی داعشیان بۆردومانكردوە و بەهۆیەوە ناوبراو كوژراوە.
 والی موسڵی داعش، كە بە شاكر حەمدانی ناسرابو، بەر لە بۆردومانكردنی، لە قەزای تەلەعفەرەوە بەرەو رۆژئاوای موسڵ بەڕێکەوتوە و لە رێگەیدا بوەتە ئامانجی گورزێکی ئاسمانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان و کوژراوە.
 هەر ئەمڕۆش وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی ئیبراهیم حەمدانی والی موسڵی داعشی پشتڕاستکردەوە کە لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکاندا کوژراوە، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکاری و زانیارییەکی دیکە ئاشکرا بکات.
 |  
                        |  |  |