|
دەبێت ئەو تاڵە داوانە بدۆزینەوە کە هەموانی کۆکردبوەوە |
17/05/2015 20:32:30 |
(سبەی):
شێخ ئه‌نوه‌ر ئه‌لعاسی، ئه‌میری هۆزی ئه‌لعوبێد له‌عێراق و نیشتیمانی عه‌ره‌بی پێشبینی دەکات له‌دوای داعش بارودۆخی عێراق ئارام ده‌بێته‌وه‌و دەشڵێت: ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌وڵاتدا هاتوه‌ته ئاراوه عێراقیه‌كان ناچار ده‌كات له‌سه‌ر مێزی "حه‌قیقی وتوێژ" نه‌ك "مێزی دروستكراو" دابنیشن و گفتوگۆ بكه‌ن.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (کەی ئێن ئێن) ئەوەشی خستەڕو، زۆر پێویسته له‌سه‌ر عێراقیەکان كه "هه‌مومان به‌دوای ئه‌و تاڵه داوانهدا بگه‌ڕێین كه بهیهكدیمانهوه ده‌به‌ستنه‌وه، ئه‌و داوانه‌ی پێشتر له عێراقدا هه‌مومانیان كوكردبوهوهو به‌یه‌كه‌وه‌یان بهستبوین".
هاوکات رەتیشیکردەوە، پرۆسه‌ی ئازادكردنی حه‌ویجه قورس و گران بێت و وتی: پرۆسەکە قورس و گران نیە، به‌ڵكو پرۆسه‌ی ئازادكردن به‌ده‌ست سه‌ركردایه‌تیه‌كی سه‌ربازی و سیاسیه‌و نامانه‌وێت ئازادكردنه‌كه مه‌زاجی بێت یان هه‌ر ئازادكردنی ته‌نها شه‌قامێك بێت، ئێمه ئازاكردنێكی گشتگیرمان ده‌وێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزێکیان دروستکردوە بۆ ئازادکردنی ناوچەکە بە هاوکاری عێراق و وتیشی: "حکومەتی هەرێمیش پشتگیری پرۆسەکە دەکات".
دەقی دیمانەکە
سازدان و وه‌رگێڕانی: سالار تاوه‌گۆزی
- تۆ وه‌ها ناسراویت یه‌كێكیت له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی له‌عێراقدا لایه‌نی ئاشتی ده‌گرن و داوای دیالۆگ له‌نێوان پێكهاته‌كاندا ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌ك ههڵمانبژاردویت تا ئه‌م دیمانهیهت لەگەڵ سازبکەین، به‌وپێیه‌ی ئێوه وه‌كو عه‌شیره‌تی ئه‌لعوبه‌ید قورساییتان له‌ناوچه‌ی حه‌ویجه هه‌یه ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به حه‌ویجه پرسیارت لێبكه‌م. ئێستا بارودۆخی حه‌ویجه چۆن ده‌گوزه‌رێت، حاڵی حه‌ویجه چۆنه؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: سوپاست ده‌كه‌م بۆ ئه‌و رێزه‌ی له‌منت ناو ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی بۆت كردم به‌وه‌ی منت به یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه ئه‌ژمار كرد كه لایه‌نی ئاشتی ده‌گرن. سوپاسی تۆ ده‌كه‌م، سوپاسی كه‌ناڵه‌كه‌تان و بۆچونهکەت ده‌كه‌م. حه‌ویجه یه‌كێكه له ناوچه عێراقیه‌كان و به‌تایبه‌تی هیی من نییه وه‌كو ئه‌نوه‌ر ئه‌لعاسی، یان ته‌نها هی عه‌شیره‌تی ئه‌لعوبه‌ید نییه، بۆیه حه‌ویجه وه‌ك هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق به‌شێكه له عێراق. له‌میانی ئه‌و روداوانه‌ی له‌عێراقدا رویاندا داعش چه‌ند پارێزگا‌و ناوچه‌و گروپێكی بۆ خۆی برد‌و داگیری كردن، هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا وه‌ك هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه حهویجهیشیان داگیر كرد.
- داعش چۆن هاته ناو حه‌ویجه‌وه؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: داعش دوای ئه‌وه‌ی موسڵیان داگیركرد‌و رویان له كه‌ركوك كرد چونه ناو حه‌ویجه‌وه، ئه‌وان به‌زه‌بری هێز ئه‌و شوێنانه‌یان داگیر نه‌كرد، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه داگیریان كردن و لهپڕوپاگهندهكانیان وه‌هایان نیشاندا هاتون سوننه‌كان له‌چه‌وساندنه‌وه‌ی شیعه‌و كورد ئازاد بكه‌ن، ئه‌م پڕوپاگهندانهشیان له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوكردهوهو پڕوپاگه‌نده‌كان په‌رده‌پۆشی كاره‌كانیانی كرد‌و (انطلت) خه‌ڵكانێك بڕوایان پێكردن.
- له‌وه‌شدا چه‌ند شێخێك یان چه‌ند پیاوێكی ئاینی هاوكارییان كردن؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: چه‌ند شێخێكی ئاینی و هه‌ندێك له‌وانه‌ی له‌ناو گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كاندا بون به چاندنی ئه‌م بیره خراپه له‌ناو خه‌ڵكی ساده‌دا هاوكاری داعشیان كرد. نه‌ك له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه عاقڵانه‌ی كه عێراق و كه‌ركوك و حه‌ویجه ده‌ناسن و پێیانوایه هه‌مو عێراق یهكپارچهیهو دابه‌شناكرێت. ئه‌وانه له‌م لایه‌نه‌وه چونه ناو حه‌ویجه‌وه.
- بەڵام خه‌ڵكانێك ده‌پرسن بۆچی حه‌ویجه بوەته لانه‌ی داعش، یان بۆچی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا له حه‌ویجه‌دا ده‌ژین زۆر توندڕه‌وترن له‌خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی داعش داگیری كردون؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: بۆچونی من پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌یه كه پێیوایه حه‌ویجه مه‌ڵبه‌ندی داعشه، ته‌نها حه‌ویجه مەڵبه‌ندی داعش نییه، مه‌ڵبه‌ندی داعش موسڵه، له‌وێ داعش له‌هه‌مو ناوچه‌یه‌كی دیكه بونیان زیاتره، ئێستا حه‌ویجه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كراوه، ناوچه‌یه‌كیش داگیر كرابێت كاروباره‌كانی به‌ده‌ست خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه نین، به‌ڵكو به‌ده‌ست داگیركهرهكهوهن. بەڵام ئه‌گه‌ر لێم بپرسیت بۆچی حه‌ویجه به‌ره‌نگاری داعشی نه‌كرد؟ پرسیاره‌كه به‌مشێوه‌یه رونتر ده‌بێت. له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: به‌رله‌وه‌ی داعش حه‌ویجه داگیر بكات، چه‌ند هێزێكی عێراقی هێزه‌كانی پۆلیس و پێشمه‌رگه له‌وێ هه‌بون، هه‌ركه‌سێك له خه‌ڵكی حه‌ویجه‌و عه‌شیره‌تی عوبێد له‌ماڵه‌وه چه‌كێك رهشاشێكی كڵاشینكۆفی هه‌بوایه لێیان دەسەند. له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی پێشمه‌رگه به‌پێی ناوچه‌كه هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق و پۆلیس هه‌بون، هه‌ر كه‌سێك له‌هه‌ریه‌كێك له‌و ناوچانه چه‌ك یان رهشاشێكی هه‌بوایه ده‌یانبرد. له‌به‌رئه‌مه حه‌ویجه هێزێك و چه‌كی وه‌های نه‌بو شه‌ڕی داعشی پێبكات.
- واته حه‌ویجه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی ژینگه‌یه‌كی له‌خۆگرو گونجاویان بۆ داعش دروست نه‌كرد؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به‌ڕاستی خه‌ڵكی حه‌ویجه بون، یان عه‌شیره‌تی عوبێد و جبور ژینگه‌یه‌كی له‌خۆگرو گونجاویان بۆ داعش دروست نه‌كرد، هه‌رچه‌ند به‌شێك له‌و دو عه‌شیره‌ته هاوكاری داعشیان كردوه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بوه ئه‌و خه‌ڵكانه یان له‌لایه‌ن لایه‌نێكه‌وه چه‌وسێنراونه‌ته‌وه یان زوڵمیان لێكراوه. بەڵام خه‌ڵكی حه‌ویجه هه‌مویان هاوكاری داعشیان نه‌كردوه، ئه‌گه‌ر هاوكارییان بكردنایه كاره‌ساتێك له عێراقدا روی ده‌دا.
- شتێكت بیرخستمه‌وه، داعش وێنه‌ی پێشمه‌رگه دیله‌كانی له وێنه‌یه‌كدا بڵاوكرده‌وه، له‌وێنه‌كه‌دا دیاره خه‌ڵكانێك به‌چوارده‌وری دیله‌كاندا خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕن و ههلههلهدهكهن، ئه‌م وێنه‌یه چیمان پێده‌ڵێت، ئایا ئەو کەسانە خه‌ڵكی رەسەنی حه‌ویجه‌ن، یان ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی حه‌ویجه ده‌كه‌ن؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوی رۆژانی رابردو نه‌ك مێژوی كۆن، وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر وێنه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی داعش گرتبونی هی پێش داگیركردنی ناوچه‌ی (یه‌سریب) بێت مانای وایه ئه‌وانه‌ی له‌وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتون خه‌ڵكی حه‌ویجه‌ن، ئه‌گه‌ریش هی پاش داگیركردنی یه‌سریب و سامه‌ڕاو به‌شێك له سامه‌ڕا بێت، مانای وایه ئه‌وانه خه‌ڵكی حه‌ویجه نین. ئه‌وانه‌ی چه‌پڵه‌یان بۆ داعش لێدا خه‌ڵكی یه‌سریب و سامه‌ڕڕا بون و به‌خاو خێزانه‌وه هاتون و ماڵی خه‌ڵكی حه‌ویجه‌یان داگیر كرد له‌كاتێكدا خه‌ڵكی حه‌ویجه چونه گونده‌كانه‌وه.
- واتە ئه‌وان خه‌ڵكانێكن چونه‌ته ناو حه‌ویجه‌وه؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: ئه‌وانه چونه‌ته ناو حهویجهوهو لەگەڵ داعشدان، چه‌پڵه بۆ داعش لێده‌ده‌ن، ئه‌وانه له‌ناو كۆمه‌ڵه داعشیهكانهوه هاتونه‌ته ناو حهویجهوهو ماڵی خه‌ڵكی حه‌ویجه‌یان داگیر كردوه، خه‌ڵكی ئه‌سڵی حه‌ویجه كه له عه‌شیره‌تی عوبێد و جبور پێكدێن، سێ له‌سه‌ر چواریان چونه‌ته گوندهگانهوه، چونكه خزمه‌كانیان لهگوندهكاندان و له‌ناو حه‌ویجه‌دا نه‌ماونه‌ته‌وه. داعش هه‌مو ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه داعشیهی خۆی كه ناوچه‌كانیان ئازاد كراون، یان له‌شه‌ڕدا ده‌دۆڕێن ده‌یانهێنێته ناو حهویجهوهو له‌وێوه به‌ره‌و موسڵیان ره‌وانه ده‌كه‌ن .
- ئه‌و هۆكارانه چین وایان له حه‌ویجه كردوه قورسوگران بێت به‌نیسبه‌ت پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقیه‌كان و هێزه ئازادكهرهكانهوه؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: نه‌خێر... نه‌خێر... پرۆسه‌ی ئازادكردنی حه‌ویجه قورس و گران نییه، به‌ڵكو پرۆسه‌ی ئازادكردن به‌ده‌ست سه‌ركردایه‌تیه‌كی سه‌ربازی و سیاسیه، پرۆسه‌كه سه‌ره‌تا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت و رێكه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت و دواتر ناوچه‌كه ئازاد ده‌كرێت، نامانه‌وێت ئازادكردنه‌كه مه‌زاجی بێت یان هه‌ر ئازادكردنی ته‌نها شه‌قامێك بێت، ئێمه ئازاكردنێكی گشتگیرمان ده‌وێت، ئێمه ئێستا به‌م ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕۆین و حه‌شدێكی عه‌شایه‌ریمان هه‌یه‌و ژماره‌یان ئێجگار زۆره، له‌گه‌ڵ حهشدهكهدا كوردی ناوچه‌ی باكور هه‌ن، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی له پرۆسه‌كه‌دا به‌شدارن، هه‌روه‌ها هه‌مو سیاسیه‌كانی باشور‌و باكور له‌پرۆسه‌كه به‌شدارن تاوه‌كو بگه‌ینه ئه‌نجامێكی راسته‌قینه. تاوه‌كو ئازادكردنه‌كه سه‌رتاسه‌ری بێت نه‌ك ته‌نها ئازادكردنی شه‌قامێك یان بۆرییه‌كی نه‌وت یان ته‌نها ناوچه‌یه‌ك بێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌مو ناوچه‌كه ئازاد بكه‌ین .
- ئێستا ئێوه خه‌ریكی دروستكردنی هێزێكن بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كه .
شێخ ئه‌نوه‌ر: هێزێكمان دروست كردوه، هه‌نوكه له چیای حه‌مرین كارده‌كات و باره‌گاكه‌ی له‌وێیه.
- كێ ئه‌م هێزه ئاماده ده‌كات و هاوكاری پێده‌دات؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: حكومه‌تی عێراق ئاماده‌ی ده‌كات و هاوكاری ده‌كات .
- واته، لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌ردولادا هه‌یه؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: لێكتێگهیشنی باش هه‌یه‌و له‌وباره‌یه‌وه رێكه‌وتنمان كردوه، به‌شێك له هێزه‌كه له ناوچه‌ی كه‌ركوك و له‌یلان مه‌شق ده‌كه‌ن.
- سه‌باره‌ت بههاوكاریهكانی حكومه‌تی هه‌رێم چی؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵماندایه و پشتیواینی پرۆژه‌كه‌یه، خۆم چاوم به‌سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌وت و پێی وتم: هه‌رچییه‌كتان بوێت ئێمه له‌گه‌ڵتانداین.
- ئه‌ی لایه‌نی ده‌ره‌كی؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: لایه‌نی ده‌ره‌كی نامه‌وێت بچمه ناو بابه‌تی لایه‌نی ده‌ره‌كییه‌وه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه.
- به‌ڵێ، كه داعش هاتن تۆ راتگه‌یاند هه‌رگیز به‌یعه‌ت به داعش ناده‌یت؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: به‌ڵێ، من یه‌كه‌م كه‌س بوم له‌عێراق رامگه‌یاند به‌یعه‌ت به داعش ناده‌م.
- كه وتت به‌یعه‌ت به‌داعش ناده‌م، چی باجێكت دا؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: من گه‌وره‌ترین باجمدا، باجهكهیش له‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه بو كه باوك و باپیر‌و برا و عه‌شیره‌ته‌كه‌م دابویان، هه‌مو شتێكم له‌ده‌ستداو له حه‌ویجه به نه‌عله‌وه هه‌ڵاتم.
- ئه‌ی رۆڵه‌كانی عهشیرهتهكهت چی باجێكیان دا؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: رۆڵه‌كانی عه‌شیره‌ته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئێمه‌دان.
- چه‌ند قوربانییان داوه؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: له‌سه‌ره‌تای پرۆسهكانهوه تا ئێستا نزیكه‌ی حه‌وت سه‌دو شتێك كه‌س لهعهشیرهتهكهمان عه‌شیره‌تی عوبێد له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژراون.
- وه‌ك عه‌شیره‌تی عوبێد ئایا هێشتا خه‌ڵكانێكتان هه‌ن له‌ناو حه‌ویجه‌دا یان له ناو ئه‌و ناوچانه‌دا مابنه‌وه كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتون؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: ته‌نها شارۆچكه‌ی حه‌ویجه به‌ده‌ست داعشه‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌و ناوچانه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتون، له‌سنوری كه‌ركوك جگه له‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه ئازادی كردون، ئیدی له‌و ناوچه بترازێت كه پێشمه‌رگه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه هه‌مو ناوچه‌كه به‌ده‌ستی داعشه‌وه‌یه، ئه‌مه هه‌زاران كیلۆمه‌تره.
- چۆن وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌یته‌وه ره‌خنه له‌پلانی ئازادكردنی موسڵ و حه‌ویجه ده‌گرن و ده‌ڵێن پلانه‌كه زۆر دواكه‌وتوه، ئه‌م دواكه‌وتنه بۆ؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: نه‌خێر، من نامه‌وێت بڵێم دواكه‌وتوه، چونكه سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی هه‌ن و ئه‌وان ده‌زانن ئیشی خۆیان چییه، ئێمه عه‌شایه‌رین، عه‌شایه‌ر ناتوانێت وه‌كو لایه‌نه سه‌ربازیه‌كان شته‌كان ببینێت. جوڵه‌كه جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازییه، ئێمه بڕیار ناده‌ین، ئه‌وان بڕیارده‌ده‌ن چۆن بێت، ئێمه هاوكارییان ده‌كه‌ین و ده‌بینه پشتیوان و باڵی راستی ئه‌و هێزانه‌ی له‌م ئیشه‌دا كارده‌كه‌ن، ئێمه ناتوانین بڵێین ته‌نها بۆ خۆمان ده‌چین ناوچه‌كه ئازاد ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر كارێكی وه‌هامان كرد خۆمان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین وڵاتیش زۆر پرس له‌ده‌ست ده‌دات.
- چی به‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌تانه ده‌ڵێیت كه هاوكاری داعش ده‌كه‌ن؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: وه‌ڵاهی ده‌ڵێم: ئه‌وانه سه‌رۆك عه‌شیره‌ت نین، نوێنه‌رایه‌تی عه‌شیره‌ت ناكه‌ن، نه‌سه‌بی ئه‌وان ناپاكی كردن و عه‌یبه‌یه، چونكه داعش نه‌هاتوه تاوه‌كو شتێك چاك بكات و بونیادی بنێت، به‌ڵكو هاتوه وڵاته‌كه‌مان وێران بكات، داعش ته‌نانه‌ت شوێنه‌وارو قهبرهكانیشی وێران كرد.
- به‌ر له‌ڕۆژێك هه‌واڵێكم خوێنده‌وه ده‌ڵێن رۆڵه‌كانی عه‌شیره‌تی عوبێد بێبه‌ری بونی خۆیان له‌تۆ راگه‌یاندوه، ئه‌مه بۆ؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: هه‌واڵێكی له‌م جۆره نییه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك قسه‌یه‌كی وه‌های كردبێت، عوبێدی نییه‌و خۆی داوته پاڵ عوبێدییه‌كان. من و هه‌مو رۆڵه‌كانی عه‌شیره‌تی عوبێد له‌یه‌ك نه‌سه‌بدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ینه‌وه. هه‌واڵێكی وه‌ها نییه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك شتێكی وه‌های له‌ڕاگه‌یاندن یان له ماڵپه‌رێك گوتبێت جگه له‌ناوه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به عوبێدهوه نییه، به‌ڵكو به‌ناوی عه‌شیره‌تی عوبێدهوه قسه‌ی كردوه.
- ئێوه وه‌ك عه‌شیره‌تی سوننه مه‌زهه‌ب، له‌ناو شیعه‌یشدا خه‌ڵكانێكی كه‌متان نییه.
شێخ ئه‌نوه‌ر: چه‌ند سوننه‌مان له عه‌شیره‌تی عوبێد هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش شیعه‌مان له عه‌شیره‌تی عوبێد له عێراق هه‌یه.
- سه‌باره‌ت به به‌شه سونیهكهی عهشیرهتهكهتان پرسیارت لێده‌كه‌م، ده‌ڵێن: هاتنی داعش به‌هۆی بونی بۆشاییه‌ك له پرۆسه‌ی سیاسی له‌ناو سوننه‌كاندا بوه، واته: كه‌سێك نه‌بوه نوێنه‌رایه‌تی سوننه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه بكات بۆیه داعش هاتون و ئه‌م بۆشاییه‌یان قۆستوه‌ته‌وه‌و هاتونه‌ته عێراقه‌وه، بڕوات به‌وه هه‌یه په‌رته‌وازه‌ییه‌ك له هه‌ڵوێستی سوننه‌دا هه‌یه؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: په‌رته‌وازه‌یی لەهه‌ڵوێستی سونه‌دا هه‌یه، بەڵام بۆشایی نییه، تۆ سه‌یری پرۆسه‌ی سیاسی بكه و تێبینی بكه، له‌ناو په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراقیدا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ندازه‌ی سوننه‌كان ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر هه‌ن، بەڵام ئه‌گه‌ر وه‌زیرێك مه‌جالی نه‌بو تا بتوانێت بجوڵێت، ئه‌مه به‌رپرسیاریه‌تی خۆیه‌تی، به‌رپرسیاریه‌تی كه‌سێكی دیكه نییه، ئه‌و خۆی شوێن و رێزی خه‌ڵكی بۆ خۆی دروست ده‌كات تۆ بۆی دروست ناكه‌یت. بۆیه ئه‌م قسه‌یه قسه‌یه‌كی تێكده‌رانه‌یه و حه‌قیقی نییه، پاشان ئێمه ئه‌گه‌ر لەگەڵ شیعه‌دا یان حكومه‌تدا ناكۆكیمان هه‌بێت، مانای ئه‌وه نییه وڵاته‌كه‌مان وێران ده‌كه‌ین.
- ئه‌گه‌ر باسی كورد یان شیعه بكه‌ین، ده‌توانین بڵێین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فڵانه‌كه‌س مه‌رجه‌عه، بەڵام كێ مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كی سوننه‌یه‌و ئێوه له‌دوایین وێستگه‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای و راوێژی پێده‌كه‌ن؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: دوایین مه‌رجه‌عی سوننه شه‌قامی سوننییه .
- شه‌قامی سونییه، ئه‌ی بۆچی هه‌ندێك لایه‌نی سونی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆلای ده‌وڵه‌ته ده‌ره‌كییه‌كان؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: ده‌وڵه‌ته ده‌ره‌كییه‌كان ته‌ماحی شه‌خسی خۆیان هه‌یه، سودیان پێده‌گه‌یه‌نن و پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن تاوه‌كو وڵاته‌كه‌ی خۆیان وێران بكه‌ن.
هه‌مو سیاسییه‌كان كاتێك ئیشه‌كانیان ته‌واو ده‌كه‌ن، ده‌ڕۆن پاسپۆرته‌كه‌یان هه‌ڵده‌گرن و ده‌ڕۆنه ده‌وڵه‌تێكی ده‌ره‌كی و ده‌بێته په‌نابه‌ری سیاسی و جیهان پشتیوانی ده‌كات، بەڵام شه‌قامی سوننی له‌وڵاتدا ماون ناڕۆنه ده‌ره‌وه.
- پێتوانییه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه عێراقیه‌كان به‌دوای ئه‌و تاڵه داوانهدا بگه‌ڕێن كه به‌یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: زۆر پێویسته له‌سه‌ر ئێمه‌ی عێراقی كه هه‌ر هه‌مومان به‌دوای ئه‌و تاڵه داوانهدا بگه‌ڕێین كه بهیهكدیمانهوه ده‌به‌ستنه‌وه، ئه‌و داوانه‌ی پێشتر له عێراقدا هه‌مومانیان كوكردبوهوهو به‌یه‌كه‌وه‌یان بهستبوین. هه‌روه‌ها پێویسته سود له‌و هه‌ڵانه بكه‌ین كه پێشتر كردومانن تا خۆمانیان پێ چاك بكه‌ین و بگه‌ینه ئه‌نجامێك .
- به‌بۆچونی تۆ وه‌كو سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك هه‌روه‌ها وه‌كو شێخێك كه ئه‌زمونت له ژیاندا هه‌یه، ئه‌و داوه هاوبه‌شانه چین كه پێویسته عێراقیه‌كان به‌دوایاندا بگه‌ڕێن، ئه‌و تاڵه داوانه له‌كوێن، له‌كوێ بیاندۆزینه‌وه؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: تاڵهداوهكان هه‌ن، ده‌بێت كاری پێشویان بپێچنه‌وه‌و له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ رێكبكه‌وین، ئێمه هه‌مومان عێراقین نابێت یه‌كێكمان به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌ماندا زاڵ بێت، هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌وه‌دا نییه، من سێ له‌سه‌ر چواری عه‌شیره‌ته‌كه‌م له باشوره، به‌شێكیان كوردن، له ناوچه كوردیه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له عه‌شیره‌تی عوبێد هه‌ن، كوردن و له‌سیاسه‌تدا كارده‌كه‌ن و پێشمه‌رگه‌ن، له‌گه‌ڵ كوردهكاندان و من هیچ كێشه‌یه‌كم لەگەڵیاندا نییه، له‌ڕوی نه‌سه‌به‌وه له‌عه‌شیره‌تی عوبێدن، بەڵام كاریان له‌و ناوچه كوردیانهدایه كه كاری تێدا ده‌كه‌ن، ده‌بێت به‌دوای ئه‌م تاڵهداوانهدا بگه‌ڕێین تا بزانین چۆن ئێمه‌یان بهیهكدییهوه به‌ستوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش زۆر ئاسانه من له‌تۆ ده‌بورم و تۆش له‌من ده‌بوریت و ئیدی چی كێشه‌یه‌كمان له‌وه‌دا هه‌یه.
ئێمه له‌سه‌ر شتێكی ئه‌وتۆ ناكۆك نین، به‌ڵكو ناكۆكیهكهمان میزاجییه له‌سه‌ر لایه‌نی ئاینییه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه من سوننیم و تۆ شیعیت، ئه‌م مه‌سه‌له‌ی سوننه‌و شیعه‌یه به‌ر له هه‌زارو چوار سه‌د ساڵ دروست بوه، كه‌چی ئێستا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ پێش ئێسته له‌یه‌كدی نیگه‌رانین و هه‌ریه‌كه‌و ئه‌وی دیكه له‌سه‌ر وه‌ها مه‌سه‌له‌یه‌ك سه‌رده‌بڕێت، ئه‌مه شتێكی نامه‌نتیقییه.
- ئێوه وه‌كو سوننه‌ی عێراق پێتانوایه داعش بومه‌له‌رزه‌یه‌كی له‌سه‌ر زه‌مینی عێراق دروستكرد و ئێمه‌ش له هاتنی داعش چه‌ند وانه‌یه‌كمان وه‌رگرتوه، ئه‌و وانانه چین كه له‌دوای هاتنی داعشه‌وه فێریان بوین؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: فێری ئه‌وه بوین ده‌بێت یه‌كبگرین، چونكه داعش هه‌ر ته‌نها خه‌ریكی كوشتن و سه‌ربڕینی هه‌مو لایه‌كه و له‌ته‌ك هیچ لایه‌كدا نییه، بۆیه ئێستا ئێمه ده‌بێت ببینه یه‌ك به‌ره تا له داعش رزگارمان بێت، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نێوانماندا هه‌بێت ده‌بێت گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكه‌ین. ئیدی هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌نێواندا نامێنێت وڵاته‌كه‌مان وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و ئێمه‌یش هه‌ر لهوڵاتداین .
- به‌ر له داعش له گۆڕه‌پان یان له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆی وڵاتانی دیكه وتوێژمان له‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌وه ده‌كرد كه تێیاندا ناكۆكین، ئایا پێویست نییه ئیدی له‌گۆڕه‌پانێكی عێراقیدا وتوێژ له‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌وه بكه‌ین؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: من ناتوانم وه‌ڵامی ئه‌و بابه‌ته‌ت بده‌مه‌وه، چونكه په‌یوه‌ندیم به‌ده‌ره‌وه نییه، ناچمه ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه، من هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه ره‌تم كرده‌وه به‌یعه‌ت به‌داعش بده‌م وتم: هه‌رگیز به‌یعه‌تتان پێناده‌م، چونكه ئێوه ئه‌هلی به‌یعه‌ت پێدان نین، هه‌روه‌ها ئێوه نوێنه‌رایه‌تی هیچ كه‌سێك ناكه‌ن تاوه‌كو به‌یعه‌تتان پێبده‌م. نه‌شچوم بۆ هیچ ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی له‌كاتێكدا هه‌مو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان بۆ من وه‌كو مه‌ڵبه‌ندێك وه‌هان و رێزیان بۆم هه‌یه.
سالار : بۆچی ئێستا تۆ له سلێمانیت؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: خه‌ڵكی سلێمانی عێراقین و منیش عێراقیم، .... من له‌ناو وڵاتی خۆمدام و هاتومه‌ته ناو خه‌ڵك و برایانی خۆم ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناكۆكیش بین، به‌ڵام من هه‌ر عێراقیم.
- واته تۆ له‌ڕوی ده‌رونییه‌وه له سلێمانی ئاسوده‌یت.
شێخ ئه‌نوه‌ر: له‌ڕوی ده‌رونییه‌وه له سلێمانی ئاسوده‌م .
- بهمامهڵهكردنیشت له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردیه‌كاندا ئاسوده‌یت؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: به‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردیه‌كاندا ئاسوده‌م، هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵیاندا نییه، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ناكۆكین، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ناكۆكیهكهمان كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات، ناكۆكیش ده‌بێت و رێككه‌وتنیش ده‌كه‌ین و پرۆژه‌یه‌كمان شكست ده‌هێنێت و پرۆژه‌یه‌كمان سه‌ركه‌وتو ده‌بێت، بابه‌ته‌كه به‌و شێوه‌یه ده‌بێت له‌نێوانماندا.
- هه‌ندێك لهبیریارو سیاسه‌تمه‌داره‌كان هه‌ن له‌باره‌ی داعشه‌وه قسە ده‌كه‌ن، عه‌بدولباری عه‌توان ده‌ڵێت: داعش بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ ده‌مێننه‌وه‌و حوكمی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتون له عێراق، به‌بۆچونی تۆ ته‌مه‌نی داعش له‌عێراق چه‌نده؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: به‌بۆچونی من، ناتوانم رێك كاتی كۆتایی تهمهنیانت بۆ دیاری بكه‌م، بەڵام پێموایه زیاتر له مانگی شه‌ش یان حه‌وت له عێراقدا نامێنن. له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراقیه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی هاوكاری داعشیان كرد، هه‌ست به هه‌ڵه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵێ: داعشه‌كان له‌عێراقدا نامێنن.
- ئایا هاوڵاتیان ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌ڵدێن؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: به‌ڵێ: ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌ڵدێن، هه‌تا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه پێیانوابو داعش هاتون له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا داعش ره‌تده‌كه‌نه‌وه، هه‌مو عێراقیه‌كان داعش ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی داعشیان تێدایه داعش ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
- چۆن رۆڵی پیاوانی ئاینی له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت له‌وه‌ی پێداچونه‌وه‌یه‌ك به گوتاری ئاینیدا بكه‌ن، ئێمه گوتارێكی ئاینی خراپمان هه‌بوه، كه بوه‌ته هۆی دروستبونی ئه‌و گروپانه‌ی وه‌كو داعشن.
شێخ ئه‌نوه‌ر: كێشه‌ی عێراقیه‌كان ئه‌وه‌یه ئایین چوه‌ته ناو سیاسه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گوتاری ئایینی سه‌ری له سیاسه‌ت شێواندوه، به‌هه‌مان شێوه سیاسه‌تیش سه‌ری له گوتاری ئایینی شێواندوه، بۆیه به‌م ده‌رئه‌نجامه گه‌یشتوین، داوا له پیاوانی ئاینی ده‌كه‌م: هه‌ركه‌سێكیان چوه سه‌ر مینبهرو گوتاری دا با باسی حه‌ڵاڵ و حه‌راممان بۆ نه‌كات، به‌ڵكو باسی ئه‌وه‌مان بۆ بكات چۆن كۆبینه‌وه‌و هاوپه‌یمانی دروست بكه‌ین، چۆن رابردوه خراپهكهمان له‌بیر بكه‌ین، هه‌تا چۆن هه‌ڵه‌كانمان له‌بیر بكه‌ین و هاوكاری یه‌كدی بكه‌ین . هه‌رچه‌نده پیاوانی ئاینی زۆرێك له كه‌سایه‌تی ئاینی خۆیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام هێشتا گوتاری ئاینی كاریگه‌ری خۆی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌یه. چونكه ئه‌وان له‌وێنه‌كه‌دا وه‌كو هانده‌رێكی خه‌ڵكی ده‌ركه‌وتون .
- عه‌بدولڕه‌حمان ئهلڕاشید كه رۆشنبیرێكی عه‌ره‌بییه ده‌ڵێت: ده‌بێت ئه‌مڕۆ بازرگانی به‌ئایین و نیشتیمانه‌وه نه‌كه‌ین، چونكه خه‌ڵكانێك به‌ئه‌و بازرگانییه پۆستیان ده‌ستكه‌وتوه، به‌دیل چییه؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: بازرگانی به‌ئاینه‌وه ناكه‌ین و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیشمان وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه، ئایین هی هه‌مو بونه‌وه‌ره، نیشتیمانیشمان ته‌نها هی ئێمه‌ی عێراقییه. به‌دیل ئه‌وه‌یه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه‌سێك هه‌ڵبژێرین خزمه‌ت بكات، نه‌ك كه‌سێك له‌ڕوی ئاینییه‌وه سه‌ر به شیعه یان سوننه یان كورده، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌سێك هه‌ڵبژێرین خزمه‌تی وڵات بكات.
- چه‌ند كێشه‌یه‌كی هه‌ڵپه‌سێردراو له‌نێوان كورد‌و سوننه‌و شیعه‌دا هه‌ن، با بێینه سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان كورد‌و سوننه، ئه‌مڕۆ ئێوه هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمتان بینی، ئه‌مه‌یش تێڕوانینی زۆرێك له ئه‌هلی سوننه‌ی گۆڕی، بەڵام هێشتا كێشه‌كان ماونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان، چاره‌سه‌ری به‌دیلی ئه‌و ناوچانه چیه، ئه‌م ناوچانه زۆر جار ئاگری نێوان كورد‌و عه‌ره‌بی خۆشكردوه، ئێستاش ئه‌وه‌تا ئێوه هێز دروست ده‌كه‌ن، كوردیش چونه‌ته ناو ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه‌وه، خه‌ڵكانێكیش هه‌ن هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناوچانه وه‌كو پڵیته‌ی شه‌ڕی داهاتو به‌كار بهێنن؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: نا.. نا ... نه‌خێر نابنه پڵیته‌ی شه‌ڕ، وه‌ك له‌سه‌ره‌تای دیمانه‌كه‌دا وتم: ناكۆك ده‌بین، به‌ڵكو ناكۆك نابین تاوه‌كو شه‌ڕ بكه‌ین، ناكۆك ده‌بین تاوه‌كو وتوێژ بكه‌ین و پێك بێینه‌وه، بڕیاری ناوچه دابڕاوه‌كان به‌ده‌ست سوننه‌و كورد نییه، من و تۆ تانوانین بڕیاری لێبده‌ین، به‌ڵكو وه‌ها بڕیارێك پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌و لێوردبونه‌وه‌و رێكکه‌وتن هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌ڕێكکه‌وتن هه‌ردولا گه‌یشتنه بڕیارێك ئێمه كێشه‌مان نییه.
- له‌دوای داعشكانهوه له‌كوێوه ده‌ست پێبكه‌ین؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: لێدوانی ئه‌و دولایهنانهی به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و ناوچانه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرتبو، ئاگرین بو كێشه‌ی دروست ده‌كرد، ئێ ئێمه‌یش ده‌رئه‌نجامه تاڵهكهیمان بینی، ئه‌م ناكۆكیانه بون داعشیان هێنا بۆمان، با ئه‌م كێشه‌یه دابنێین و به ئارامی و ژیرانه‌و بیر لێكردنه‌وه وتوێژی له‌باره‌وه بكه‌ین، ئێمه هه‌مومان عێراقین، چی جیاوازییه‌كی هه‌یه ئه‌گه‌ر كورد روبه‌رێك ببات و عه‌ره‌بیش روبه‌رێك ببات، هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نییه.
من كه هاتوم بۆ سلێمانی بۆئه‌وه‌یه ئه‌م شته بگه‌ڕێنمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی كه بچڕاوه بیگه‌ڕێنمه‌وه بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، خۆ ئه‌متوانی بڕۆم بۆ به‌غدا، به‌فڕۆكه دهیانگهیاندمه ئه‌وێ، به‌س نه‌ڕۆیشتم، هاتوم ده‌مه‌وێت ئه‌م قه‌یرانه چاره بكه‌م كه له‌نێوان كورد‌و عه‌ره‌بدا هه‌یه‌و له‌هیچه‌وه دروست بوه، له‌ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه ده‌مه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی عه‌شایه‌ری له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌هلی حیكمه‌تدا چاره‌سه‌ری بكه‌م.
- سه‌ره‌تاكانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ ئاشتی ده‌درێن ده‌ركه‌وتون و پێشبینی باشیان لێده‌كرێت؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: به‌ڵێ ده‌ركه‌وتون، واته هەوڵه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی پێش‌و ده‌ركه‌وتون و وا دێنه روی سه‌ره‌وه، لای هه‌مو كه‌سێك ده‌رنه‌كه‌وتون، به‌ڵكو لای هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌ركه‌وتون .
- تۆ به ئایندهی عێراق گه‌شبینیت؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: له‌دوای داعش بارودۆخی عێراق ئارام ده‌بێته‌وه، له باشوره‌وه بۆ باكور به‌قه‌ناعه‌تی خۆمان له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و شتانه رێكده‌كه‌وین كه تێیدا ناكۆك بوین. گه‌شبینم و ته‌وه‌قوعی باشی لێده‌كه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه له‌به‌رچاوم بێت و بیبینم.
- ئه‌گه‌ر مێژوی عێراق بخوێنینه‌وه وه‌ك به‌در شاكر ئه‌لسه‌ییاب ده‌ڵێت: هه‌میشه له‌عێراقدا خه‌ڵكانێكی برسی هه‌بون و به‌چوار دەوری ده‌ستاڕدا سوڕاونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی باران و خهیریان كردوه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان له‌عێراقدا شكستیان خواردوه؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: نه‌خێر... نه‌خێر... عێراق بۆ دۆخی ئاسایی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له‌مێژودا به‌بارودۆخی سه‌ختتر له‌م بارودۆخه‌دا تێپه‌ڕیوه كه ئێمه‌ی تێداین، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بارودۆخی خۆی و عێراق و پێكهاته‌كه‌ی هه‌ر ماونه‌ته‌وه. هه‌ر وه‌ك ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه هه‌مو پێكهاته‌كانی كۆكردوه‌ته‌وه، ماوه‌ته‌وه. ئیشه‌ڵا هه‌ر وه‌هاش ده‌مێنێته‌وه.
- پێتوایه پێویسته سه‌ره‌تا ماڵی سوننی و دواتر ماڵی شیعی و كوردی له عێراقدا یه‌كبخرێنه‌وه، ئایا هیچ هه‌وڵێك بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌م ماڵانه هه‌یه؟ ئایا كه‌سێك هه‌یه داوای موناقه‌شه‌كردنی پرسه‌كان له‌سه‌ر مێزی وتوێژ بكات؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌وڵاتدا هاتوه‌ته ئاراوه عێراقیه‌كان ناچار ده‌كات له‌سه‌ر مێزی حه‌قیقی وتوێژ نه‌ك مێزی دروستكراو دابنیشن و گفتوگۆ بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌بێت گفتوگۆكان بكات، گه‌لی عێراقن و ده‌بێت له‌ناو خۆیاندا ئه‌وگفتوگۆیانه بكه‌ن .
- به‌ڕێز شێخ ئه‌نوه‌ر هاتنی داعش و جێگیربونیان له حه‌ویجه‌دا وه‌های كرد ناوبانگی حه‌ویجه‌و خه‌ڵكی حه‌ویجه بشێوێنێت، به‌تایبه‌تی له‌بیری كورددا، ئێوه وه‌كو خه‌ڵكی حه‌ویجه چۆن ده‌توانن، یان چۆن هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و وێنه‌یه‌ی حه‌ویجه كه داعش شێواندی جوانی بكه‌ن؟ من وه‌كو مرۆڤێك یان هه‌ر مرۆڤێكی كوردی كه باسی حه‌ویجه ده‌كرێت ده‌ترسێت و داعشییه‌كانی بیر دێته‌وه، ئایا خه‌ڵكی حه‌ویجه خۆیان ئه‌م وێنه‌یه‌یان دروستكردوه، یان وێنه‌كه ساخته‌یه؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: وێنه‌كه ساخته‌یه، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه من عه‌ره‌بم و خه‌ڵكی حهویجهم كه‌چی ئێستا له‌سلێمانیم، ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی حه‌ویجه كه له هه‌ولێرو سلێمانین ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی شوێنی نیشتهجێبونیانه له حه‌ویجه، ئه‌وان ئه‌گه‌ر ئیشیان له حه‌ویجه ده‌ستبكه‌وتایه نه‌ده‌هاتن بۆ سلێمانی، بۆ له‌ناو داعشدا كوردنین؟ سه‌ركرده‌و دهسهڵاتداو شه‌ڕكه‌ری كورد له‌ناو داعش نییه؟ داعش نه‌ته‌وه‌و عه‌شیره‌ت و ناوچه نییه، داعش هاتوه غه‌زا بكات و وڵات وێران بكات، ده‌چێته هه‌ر شوێنێكه‌وه وێرانی ده‌كات، ئیتر له حه‌ویجه یان كه‌ركوك یان به‌غدا یان رومادییه بێت، نا‌توانیت بڵێیت: داعش له‌هه‌ر شوێنێكبن خه‌ڵكی ئه‌وشوێنه داعشن. بەڵام ئه‌گه‌ر بڵێیت: بۆچی هاتون بۆ حه‌ویجه؟ من پێتناڵێم په‌ناگه‌یه‌كیان له حه‌ویجه‌دا نه‌بوه، خه‌ڵكانێك لهحهویجهدا هه‌بون و كاریان بۆ داعش دهكردو په‌ناگایان هه‌بو.
- ئه‌وانیش خه‌ڵكه نهزانهكه بون؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: له‌خه‌ڵكه نهزانهكه بون، ئه‌و خه‌ڵكانه بون كه دژایه‌تیان دهكراو خۆمان به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕاین و پاشماوه بون، بەڵام ده‌وڵه‌تیش كه‌مته‌رخه‌م بو، بێهێز بو، تۆمه‌تباریان ده‌هێناو ده‌یانبرده دادگا‌و دوایی به‌بێ تاوان ده‌رده‌چو، كه بێ‌تاوانیش ده‌رچو ده‌سه‌ڵاتی سوپا‌و پۆلیسی به‌سه‌ره‌وه نه‌ده‌ما، گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان له‌گه‌ڵیاندا لاواز بون، بۆیه به‌م ئه‌نجامه گه‌یشتین .
- تۆ وه‌كو كه‌سێكی ئاشتیخواز وه‌سیه‌تت بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی حه‌ویجه چییه كه هاوكاری داعشه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چی به حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت تاوه‌كو به تێڕوانینی خۆی به‌رانبه‌ر به سونه‌دا بچێته‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵیاندا باش بكات؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: من سه‌ڵاحیاتی ئه‌وه‌م نییه، وه‌سیه‌ت بۆ حكومه‌ت بكه‌م، به‌ڵام شتێكی پێڕاده‌گه‌یه‌نم، با حكومه‌ت له‌به‌سراوه تاوه‌كو زاخۆ باوكی عێراقیه‌كان بێت .
- به‌كورتی: گوتاری تۆ بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی حه‌ویجه چییه كه هاوكاری داعش ده‌كه‌ن؟
شێخ ئه‌نوه‌ر: گوتاری من بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی حه‌ویجه كه هاوكاری داعش ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه زیان به‌عێراق نه‌گه‌یه‌نن .
|
|
|