|
سبەینێ موچەی ئەم (15) وەزارەت و دەستەیە دابەشدەکرێت |
18/05/2015 17:58:52 |
(سبەی):
سبەینێ سێشەممە، موچەی (15) وەزارەت و دەستەی حکومەتی هەرێم دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاشکرایکرد سبەینێ سێشەممە، موچەی مانگی ئازاری ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەکرێت:
1- وه‌زاره‌تی ئاوەدانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن
2- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن
3- وه‌زاره‌تی پلاندانان
4- وه‌زاره‌تی كاره‌با
5- وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان
6- وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی
7- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
8- ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
9- ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری
10- ده‌سته‌ی ده‌سپاكی
11- ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ
12- ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
13- ده‌زگای مین
14- ده‌سته‌ی ژینگه
15- دیوانی چاودێری دارایی
دابەشکردنی موچە دوای ئەوە دەێت کە هەفتەی رابردو بەغدا بڕی (488) ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد و لەلایەن وەزارەتی داراییەوە راستەوخۆ دەستکرا بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و تائێستاش موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگا و ئەنجومەنی ئاسایش و زێرەڤانی و پۆلیسی ئامادە و وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و پەروەردە دابەشکراوە. |
|
|