Print WWW.SBEIY.COM
 شەش یاریزانى کورد بانگهێشتى هەڵبژاردەى عێراق دەکرێن
19/05/2015 17:48:07
(سبەی):
ناوی ئەو یاریزانانە ئاشکرا بون کە بانگهێشتكراون بۆ پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی (2018)ی روسیا و جامی نەتەوەكانی ئاسیای (2019) و شەش یاریزانیان کوردن.
دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراق ناوی (60) یاریزانی پێشكەشی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق كردوە تا ئەوانیش رەوانەی یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیای بكەن بۆ ئەوەی بەشداری یارییەكانی هەردو پاڵاوتنی مۆندیالی (2018)ی روسیا و جامی نەتەوەكانی ئاسیای (2019) بكەن.
لەناو ئەو (60) یاریزانەدا ناوی شەش یاریزانی كورد بەدی دەكرێت كە تەنها یەك یاریزانیان دانیشتوی هەرێمی كوردستانە و پێنجەكەی دیکە لە خولەكانی وڵاتانی ئەوروپا یاریدەكەن.
یاریزانە کوردەكانیش پێكهاتون لە؛ بەیار ئەبوبەكر لە یانەی دهۆك، شوان جەلال لە خولی ئینگلیزی، راوێژ لاوان لە خولی نەرویج، رێبین ئەسعەد لە خولی سوید و شێركۆ كەریم لە خولی سویسرا.
بڕیارە هەڵبژاردەی عێراق لەیەكەم یاریی پاڵاوتنی مۆندیالدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیندۆنیسیا یاریی بكات و پێش ئەنجامدانی ئەو یارییەش بەهۆی كردنەوەی یاریگای نوێی یانەی زاخۆوە یارییەكی دۆستانە لەگەڵ یانەی زاخۆ ئەنجامدەدات.