(سبەی):
حکومەتی عێراق گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی ئیمزا دەکات بۆ هەڵکەندنی دەیان بیرە نەوت لە خۆرئاوای کێڵگەی قوڕنە.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراق، به‌غداو كۆمپانیای جۆنگمانی چینی گرێبه‌ستێكیان به‌بڕی (526) ملیۆن و (600) هه‌زار دۆلار واژۆكردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی (28) مانگدا ئه‌و كۆمپانیایه (66) بیره نه‌وت له‌كێڵگه‌ی ژماره دوی خۆرئاوای قوڕنه له باشووری عێراق هه‌ڵبكه‌نێت كه له‌ئێستادا توانای به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له (400) هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له‌رۆژێكدا.
كێڵگه‌ی ژماره دوی خۆرئاوای قوڕنه كه له (75%)ی پشكی كۆمپانیای لۆك ئۆیڵی روسییه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێڵگه نه‌وتییه‌كانی جیهان داده‌نرێت، حكومه‌تی عێراقیش خوازیاره بره‌و به‌و كێڵگه نه‌وتییه بدات له‌پێناو بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریی وڵات‌دا. |