(سبەی):
یانەى زێرەڤانى توانى بە بردنەوەى لە یانەى سلێمانى بێ گوێدانە ئەنجامى رکابەرەکانى، ببێتەوە بە پاڵەوانى خولى نایابى کوردستان.
ئەمڕۆ کۆتا هەفتەى یاریەکانى خولى نایابى کوردستان بەڕێوەچو، تێیدا یانەى زێرەڤانى پێشەنگ بوە میوانى یانەى سلێمانى و توانى لەو یاریەدا بردنەوە دەستەبەر بکات و بەوەش بێ گوێدانە ئەنجامى یاریەکەى دهۆکی رکابەری کە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە کەرکوکی دۆڕاند، بە گۆڵێکى، بێوەڵام بوە پاڵەوانى ئەم وەرزەى خولى نایابى کوردستان.
بەوەش یانەى زێرەڤانى بۆ سێیەمجار لەسەر یەک، بوە پاڵەوانى ئەو خولە و درێژەیدا بەو دەستکەوتەى. |