|
ژنانی ئێران خۆیان بۆ پاڵه‌وانێتیی پۆلۆ ئاماده ده‌كه‌ن |
23/05/2015 09:52:33 |
(سبەی):
ژنانی ئێران له هه‌وڵی زیندو كردنه‌وه‌ی یاریی پۆلۆی ئه‌سپسواریدان و ده‌یانه‌وێت جارێكی دیکە ئه‌و یارییه بۆ چوارچێوه ئاساییه‌كه‌ی خۆی بگه‌ڕێته‌وه.
(10) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تی ئیسلامی ئێران رێگه‌ی به ژنان دا به‌شداریی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی پۆلۆی ئه‌سپسواری بكه‌ن، ئێستاش ژنان ده‌یانه‌وێت ئه‌و یارییه گرنگی زیاتری پێبدرێت و روبه‌رێكی فراوانتر له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه‌تی داگیر بكات، چونكه پێیانوایه ئێران نیشتمانی یاریی پۆلۆیه و زۆرێك له هاوڵاتیان حه‌ز به ئه‌نجامدان و ته‌ماشاكردنی ده‌كه‌ن.
گه‌رچی یاریی پۆلۆ له ئێران‌دا مێژویه‌كی دێرینی هه‌یه، به‌ڵام تا (2002) یه‌كێتییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی نه‌بو، له ساڵی (2005)یشدا بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی ئیسلامی ئێران‌دا رێگه به ژنان درا به‌شداریی ئه‌و یارییه بكه‌ن.
له ئێستاشدا یاریزانه‌كان له راهێنانه‌كانیان بۆ پاڵه‌وانێتیی داهاتو به‌رده‌وامن و ساڵانه دو پاڵه‌وانێتیی بۆ خۆیان رێكده‌خه‌ن. |
|
|