|
عێراق و ئوردن گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی ئاوییه‌وه تاوتوێ ده‌كه‌ن |
26/05/2015 11:18:48 |
(سبەی):
باڵیۆزی عێراق له ئوردن ده‌ڵێت: به‌غدا و عه‌ممان پرسی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت تاوتوێ ده‌كه‌ن له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیه‌وه به‌ره و به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئوردنی.
له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی (ئهلعهرهبیە ئەلجەدید)، جه‌واد عه‌باس باڵیۆزی عێراق له ئوردن ئاشكرای كردوه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌فدێكی ته‌كنیكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئوردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی كۆده‌بنه‌وه سه‌باره‌ت به تاوتوێكردنی پرسی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیه‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئوردنی، ئه‌ویش پاش داخستنی سنوری وشكانی نێوان هه‌ردو وڵات.
به وته‌ی باڵیۆزه‌كه‌ی عێراق، له‌كاتێكی تردا واده‌و بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی عێراق بۆ ئوردن دیاری ده‌كرێت و سه‌باره‌ت به دروستكردنی پڕۆژه‌ی هیڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی بۆری له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا، ناوبراو تونی كردوه‌ته‌وه کە له ئێستادا ره‌وشی ئه‌منی خراپە و ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی دواخستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له‌وه‌كراوه كه ده‌كرێت دروستكردنی ئه‌و هێڵه، به نزیك سنوری عه‌ره‌بستانی سعودیەوە به‌ره‌و ئوردن تێپه‌ڕێنرێت.
پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌نێوان عێراق و ئوردن، بڕی تێچونه‌كه‌ی(18) ملیار دۆلاره و درێژی هێڵه‌كه هه‌زار و (700) كیلۆمه‌تره‌و بڕیاربو تا ساڵی (2017) ته‌واو بكرایه. |
|
|