Print WWW.SBEIY.COM
 پاسەوانەکانی جەعفەری لە کوەیت دەستبەسەر کران؟!
27/05/2015 12:44:42
(سبەی):
لەسەردانی وەزیری دەرەوەی عێراقدا بۆ كوەیت، پاسەوانەكانی ئیبراهیم جەعفەری لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی ئەو وڵانە بەشەڕدێن و دواتر دەستبەسەر دەکرێن، خۆشی داوای لێبوردن دەکات.
ڕۆژنامەی ئەلرەئی كوەیتی بڵاوی كردەوە؛ لەسەردانەكەی ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ كوەیت ‌و بەشداریكردنی لەكۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كە ئەمڕۆ لەو وڵاتە دەستیپێكرد، ژمارەیەك لە پاسەوانە تایبەتەكانی لەگەڵ كارمەندانی ئاسایشی ئەو وڵاتە، بەشەڕ هاتون پاش ئەوەی یەكێك لە پاسەوانەكانی وەزیری دەرەوەی عێراق پاڵی بە كارمەندێكی ئاسایشی كوەیتیەوە ناوە بۆ ئەوەی ڕێگا بۆ ڕۆیشتنی جەعفەری بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە؛ کە وەزیری دەرەوە عێراق لەپای ئەو روداوە، بە رەسمیی داوای لێبوردنی لە شێخ سەباح ئەلخالیدی جێگری یەكەمی سەرۆك وەزیرانی كوەیت كردوە و بڕیاریش دراوە چوار لە پاسەوانە بەشەڕهاتوەكانی جەعفەری لە نیاو باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە، بمێننەوە تا ئەو كاتەی سبەی جەعفەری بەرەو بەغدا دەگەڕێتەوە.