Print WWW.SBEIY.COM
 سامبا؛ پێش پاڵەوانێتیەکە، ئەم دو یاریە دەکات
27/05/2015 14:16:29
(سبەی):
یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل رایگەیاند؛ وەك ئامادەكارییەك بۆ یاریەکانى پاڵەوانێتی كۆپا ئەمەریكا، دو یاری دۆستانەیان بۆ هەڵبژاردەكەیان رێكخستوە.
لەو بەیاننامەیەشدا کە لەو بارەیەوە بلاویان کردوەتەوە، یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل ئەو دو هەڵبژاردەیەى دەستنیشان کردوە کە لەو دو یاریە دۆستانەیدا روبەڕویان دەبنەوە ئەوانیش؛ هەڵبژاردەكانی مەكسیك و هیندۆراس-ن و جگە لەوەش ورنیکردوەتەوە کە چەند كامپێكی راهێنانیش دەكەنەوە.
ئەوەشى رونکردوەتەوە کە تا (7/6/2015) ئەو دویاریە دۆستانەیە ئەنجامدەدەن و دواتر سەردانی وڵاتی چیلی دەكەن بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتیەکە، بەڵام بۆ یارییەكەی مەكسیك نەیمار یاری ناكات، چونكە لەگەل یانەکەى بەشدارى یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ دەکات بەرامبەر بە یۆڤانتۆس.
سامبا کە بە یەکێک لە هەڵبژاردە بەهێزەکانى جیهان دادەنرێت لە مێژوى تۆپى پێدا، دور لە چاوەڕوانیەکان لە خاکى خۆیدا بە ئەنجامێکى خراپ ماڵئاوایى کرد و دواتر کاربەدەستانى یەکێتى تۆپى پی دوبارە دۆنگایان بانگهێشتکردەوە بۆسەرپەرشتیکردنى تیمەکە و ئێستادا چاویان لە نازناوى پاڵەوانێتی كوبا ئەمریكایە كە (12)ی مانگی داهاتو لە وڵاتی چیلی یاریەکانى دەستپێدەكات و ئێستاش دەستى بە راهێنان و ئامادەکاریەکان کردوە.