|
ئارام شێخ محەمەد: پەیامێکی رونمان گەیاندوەتە عەبادی |
27/05/2015 16:18:32 |
(سبەی):
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: راشكاوانه ئه‌وه‌مان به عه‌بادی راگه‌یاندوه، مامه‌ڵكردن به‌مشێوازه له‌گه‌ڵ هه‌رێم و كورتكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاماری فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئارام شێخ محه‌مه‌د، له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌شاری به‌غدا، پێشوازیكرد له (هاین كنیخت) هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی هۆڵەندا له‌عێراق. له‌دیدارێكدا، وێڕای ستایشكردنی رۆڵی حكومه‌تی هۆڵەندا له‌هاوكاریكردنی عێراق له‌شه‌ڕی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند: بۆ وڵاتانی ئازادایخواز گرنگه به‌رده‌وامبن له‌هاوكاریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌و شه‌ڕه‌ی به‌رۆكی گرتوه، چونكه تیرۆر هه‌ره‌شه‌یه‌كی جیهانیه و ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به‌ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئاماژه به ژمارەیەک پرۆژه یاسای گرنگ كرد كه لە هەوڵدان بۆ پەسەندکردنی لەوانەش (پرۆژه یاسایی گاردی نیشتمانی، دادگای ئیتحادی، یاسای پارتی سیاسیه‌كان و تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی)، بەڵام به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان، تائێستا نه‌گه‌یشونه‌ته رێكه‌وتن بۆ تێپه‌ڕاندنی.
ئارام شێخ محەمه‌د ئاماژه‌ی به‌كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرد و رایگه‌یاند :"له‌هه‌مو دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی، راشكاوانه پێمانوتوه ناكرێت، كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له حسابی بڕی فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتدا كورتبێته‌وه، یان به‌عه‌قڵیه‌تی مه‌ركه‌ز و براگه‌وره و بچوك مامه‌ڵه بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌مه په‌یوه‌ندی نێوان دو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازه، كه سیستمێكی سیاسی كۆیكردونه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و به‌شداری راسته‌قینه له‌ناوه‌ندی بڕیاردان و ناكرێت وه‌كو هاوكێشه‌یه‌كی ماتماتیكی ته‌ماشا بكرێت.
بەپێویستیشیزانی، چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه، چونكه ناكۆكییه‌كان سیاسین، داواشی له حكومه‌تی هۆڵندا كرد له‌و روه‌وه رۆڵ بگێڕێت.
لای خۆشیه‌وه، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی هۆڵەندا له عێراق، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌شه‌ڕی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر دوپاتكرده‌وه و به‌گرنگیشی زانی له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئاڵۆزی زیاتر به‌خۆوه نه‌بینن. |
|
|