(سبەی):
یاسای نوێی پاسپۆرت ئاراستەی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق دەکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه بۆ ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنی و چەندین کارئاسانیشی بۆ هاوڵاتیانی هەرم تێدایە.
هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: یاسای ساپۆرت ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە و ئەوەشی لە یاساکەدا گرنگە ئەوەیە ده‌ركردنی پاسپۆرت ئاسان بكه‌ین و كاتێكیش ون دەبێت، یان ته‌له‌ف دەبێت ئاسان ده‌ربكرێته‌وه.
وتیشی:" ئه‌و ماده‌یه‌ش هەموارکراوەتەوە کە داوامانكردوه كه له دادگای کەتنی ئه‌و پارێزگایه كێشه‌ی ون بون و ته‌له‌ف بون چاره بكرێت و پێویست نه‌كات خه‌ڵك بچێت بۆ به‌غدا و هه‌ر له پارێزگاكه خۆی بتوانرێت پاسپۆرتەکە ده‌ربكرێته‌وه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یان فه‌رمانگه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌وه كاری ده‌ركردنه‌وه‌ی پاسپۆرت رایی بكرێت".
ئەوەشی خستەڕو کە؛ به غه‌رامه‌یه‌كی كه‌میش كه (250) هەزار دینارە ئەو کێشەیە چارەسەردەکرێت، كه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت بە تێچوی سەردانی هاوڵاتییەکی هەرێم بۆ بەغدا بۆ کێشەی ونبونی پاسپۆرتەکەی، بڕە پارە و تیچویەکی کەمە".
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکراشیکرد: سێ رۆژیان ماوەی بۆ پشوی تەشریعی دوەم و همو فشارێک دەکەن کە سبەێنێ یان رۆژی یەکشەممەی داهاتو بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.
وتیشی:" نوێنه‌رانه‌ی كورد به بایه‌خه‌وه له‌و یاسایه‌مان روانیوه به‌و پێیه‌ی خه‌ڵكیكی زۆر به‌ده‌ست ون بون و ته‌له‌فه‌وه کێشەیان هه‌بوە و نه‌یانده‌توانی بچنە به‌غدا بۆ دەرهێنانەوەی پاسپۆرتی نوێ". |