|
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار: ده‌یان كیلۆمه‌تر له داعش پاككراوه‌ته‌وه |
28/05/2015 09:11:58 |
(سبەی):
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نبار رایدەگەیەنێت، ده‌یان كیلۆمه‌تر له‌خاكی رومادی له تیرۆریستانی داعش پاككراوه‌ته‌وه‌و رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیش باس له‌وه‌ده‌كات دو له‌سه‌ر سێی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
لیوا روكن قاسم مه‌حمه‌دی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نبار له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئازادكردنه‌وه‌ی (65) كیلۆمه‌تری له رومادی راگه‌یاندو جەختیشی کردوە کە هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه ئه‌و ده‌روازانه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه بۆ هه‌ڵاتن به‌كارده‌هێنرێن.
لای خۆشیه‌وه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار به‌دیلگرتنی (25) تیرۆریستی داعشی راگه‌یاند.
ئه‌سیل نوجه‌یفی، پارێزگاری نه‌ینه‌وا به كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به‌نیازه ئه‌و (9) هه‌زار پۆلیسه‌ی بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه‌یان مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه بۆ سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر بگوازێته‌وه كه ئه‌وه‌ش كۆتایی به‌هه‌وڵه‌كانی ئازادكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا ده‌هێنێت.
هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا، رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، دو له‌سه‌ر سێی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی و یارمەتیی ده‌كرێن و به‌شداریكردنیشیان له‌ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌نبار له‌به‌رژه‌وه‌ندی داعشدایه كه ده‌یه‌وێت ململانێ تایه‌فییه‌كان قوڵتر بكاته‌وه و نه‌بونی راوێژكارانی سه‌ربازیی ئه‌مەریكاش له‌مه‌یدانی شه‌ڕ له ئه‌نبار زه‌مینه‌ی بۆ ئاماده‌بونی راوێژكارانی ئێرانی خۆشكردوه. |
|
|