Print WWW.SBEIY.COM
 هندستان؛ زیاتر لە هەزار کەس دەبنە قوربانیی گەرما
28/05/2015 09:26:03
(سبەی):
شه‌پۆلی‌ گه‌رما له‌ هندستان به‌رده‌وامه‌ و ژماره‌ی‌ قوربانییه‌كان (1100) کەسی تێپه‌ڕاند و ناوه‌نده‌كانی‌ كه‌شناسیش هۆشداری‌ ده‌ده‌ن له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رما به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایكرد، ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌رمایه‌ی‌ له‌ڕۆژی‌ (18)ی‌ ئایاره‌وه‌ ناوچه‌كانی‌ باشوری‌ هندستانی‌ گرتوه‌ته‌وه‌ (1100) كه‌سی‌ تێپه‌ڕاندو زۆربه‌ی‌ قوربانییه‌كانیش له‌كرێكارانی‌ بیناسازی‌‌و به‌ساڵاچوان‌و بێپه‌ناكان پێكهاتون.
هاوكات ناوه‌ندی‌ كه‌شناسی‌ هندستان هۆشداریدا له‌وه‌ی‌ شه‌پۆلی‌ گه‌رما تا هه‌فته‌ی‌ داهاتوش به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ هندستان رێژه‌ی‌ قوربانیانی‌ گه‌رمای‌ ئه‌مساڵ (2) ئه‌وه‌نده‌ی‌ ساڵی‌ رابوردوە.
به‌ گوێره‌ی‌ ئاماره‌ ره‌سمییه‌كانی‌ هندستان، له‌نێوان ساڵانی ‌(2004) بۆ (2013) به‌هۆی‌ گه‌رماوه‌ (9 هه‌زار‌و 700) كه‌س له‌ هندستان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.