Print WWW.SBEIY.COM
 وەزیری دەرەوەی سوریا: فه‌ره‌نسا چوار ساڵه‌ پشتگیری تیرۆر ده‌كات
28/05/2015 09:56:27
(سبەی):
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ره‌خنه‌ له‌ توركیا ده‌گرێت و فه‌ره‌نساش به‌ پشتگیریكردنی تیرۆر تۆمه‌تبار ده‌كات، داواش ده‌كات هه‌ماهه‌نگی فراوان هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش.
وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئیدوارد نالباندیان هاوتا ئه‌رمه‌نییه‌كه‌ی، رایگه‌یاند: دیمه‌شق ده‌یه‌وێت هه‌ماهه‌نگی به‌هێزی هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش كه‌ روبه‌رێكی به‌رفراوانی خاكی هه‌ردو وڵاتی داگیركردوه‌.
موعەلیم  رەخنەی لە تورکیاش گرت کە سنوری ئاسمانی سوریای به‌زاندوه‌ و وڵاتی فه‌ره‌نساشی به‌ پشتگیریكردنی تیرۆر تۆمه‌تبار كرد و وتی: فه‌ره‌نسا چوار ساڵه‌ له‌ دژی ئه‌سه‌د پشتگیریی تیرۆر ده‌كات و هه‌میشه‌ خه‌ریكی پیلانگێڕیی بوه‌ له‌ سوریا.
لەلایەکی دیکەوە، چه‌كدارانی داعش له‌ گۆڕه‌پانی رۆمانییه‌كان له‌ شاری ته‌دموری سوریا، به‌تۆمه‌تی شیعه‌بون، (20) هاوڵاتی كوشت.