Print WWW.SBEIY.COM
 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی په‌لاماردانی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات
28/05/2015 11:16:48
(سبەی): 
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی په‌لاماردانی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان و  داواده‌كات، سه‌رجه‌م ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ ئازاد بكرێن كه‌ زیندانین یاخود رفێندراون.
له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا، پڕۆژه‌ بڕیارێك كه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی لیتوانیاوه‌ داڕێژرابو سه‌باره‌ت به‌ رێزگرتن له‌ رۆژنامه‌نوسان و په‌لامارنه‌دانیان په‌سه‌ندكراو به‌و پێیه‌ش ئه‌نجومه‌نی ناوبراو سه‌رباری ئیدانه‌كردنی په‌لاماردانی رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، داواده‌كات سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشێلكاریی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نوسان، سزا بدرێن.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشدا، داوای ئازادكردنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌كرا كه‌ له‌ئێستادا زیندانین یاخود له‌ناوچه‌كانی ململانێ له‌جیهاندا رفێنراون.
لایخۆیشیه‌وه‌ رێكخراوی په‌یامنێرانی بێسنور له‌ راپۆرتێكیدا بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌: له‌ماوه‌ی ساڵی (2014)دا، (66) رۆژنامه‌نوس له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كوژراون و له‌ (10) ساڵی رابوردوشدا زیاتر له‌ (700) رۆژنامه‌نوس، گیانیان لەدەستداوە.