Print WWW.SBEIY.COM
 پەرلەمان متمانەی لە ئەسیل نوجێفی وەرگرتەوە ... نوێکراوەتەوە
28/05/2015 16:17:52
(سبەی):
سەرەڕای ناکۆکی نێوان شیعە و سوننەکان لەسەری، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانە لە ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری نەینەوا سەندەوە.
سروه‌ عه‌بدلواحید ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان، رایگه‌یاند: له‌دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆدا وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌ئه‌سیل نوجێفی‌ خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌، وتیشی‌ "به‌ده‌نگی‌ په‌رله‌مانتاران ئه‌سیل نوجێفی‌ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ دورخرایه‌وه‌".
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆدا شه‌ڕه‌ بۆكس له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی‌ سوننه‌‌و شیعه‌ رویدا.
ئەوەشی خستەڕو کە، لەبەر چەند هۆکارێک عەبادی داوای دورخستنەوەی ئەسیل نوجێفی کردوە، دوای ئەوەی داواکارییەکە خرایە بەرنامەی کارەوە و لەکارخستنی ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری نەینەوا پەسەندکرا کە ئێستا لە هەولێر دادەنیشێت.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە ئەوکارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێتە پێشینەیەکی خراپ و دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی ئەو پارێزگایە و واش دەکات کە هەر لایەنێکی سیاسی ویستی، داوای لەکارخستنی بکات و پەرلەمانیش دەنگی لەسەربدات.
وتیشی:"حاڵەتی ئەسیل نوجێفی تایبەتە، لەبەرئەوەی بەشێکی پارێزگاکەی لەژێر دەستی داعشدایە و زۆربەی پەرلەمانتاەر سونەکان داوای لەکارخستنیان کرد، هەرچەندە شەڕ لەنێوان دو کوتلەی جیاوازی سونەکان دروست بو، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا، چونکە داواکارییەک لەلایەن نوێنەرانی خەڵکی موسڵەوە بوە".
بەهۆی کەوتنی موسڵ و دەستبەسەراگرتنی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردو، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی وەزیرانی عێراق بە فەرمی داوای لە پەرلەمان کرد متمانە لەو پارێزگارە وەربگرنەوە.