|
هەڵەبجە.. یەكێتیو پارتی لەسەر پۆستی قائیمقام رێكناكەون |
28/05/2015 23:15:24 |
(سبەی):
" پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستێكی سیادی رێكناكەون " بەرپرسی مەڵبەندی 5 ی یەكگرتوی ئیسلامی لە هەڵەبجەی شەهید وای راگەیاند.
ماوەی 10 مانگە لایەنە سیاسییەكانی هەڵەبجە لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی حكومەتی خۆجێی پارێزگاكەیان رێكنەكەوتون، لەو ماوەیەدا (14) كۆبونەوەیان سازداوە، بەڵام ئەنجامەكان هەر یەك شتن.
لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) حەسەن شێخ عەبدوڵا بەرپرسی مەڵبەندی 5 ی یەكگرتوی ئیسلامی لە هەڵەبجە وتی" پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستێكی سیادیی رێكناكەون".
ئەو پۆستەی كە ناكۆكی لەنێوان ئەو دو لایەنە دروستكردوە پۆستی "قائیمقامی هەڵەبجە"یە، بەهۆی ناكۆكی لەسەر ئەم پۆستە لەئێستادا گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی ئیدارەی خۆجێی هەڵەبجە راوەستاوە.
نزار مەحمود باژێڕوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵەبجە لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) ئاشكرایكرد"بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان، لایەنە سییاسەكان چاوەڕوانی دەستبەكاربونی پارێزگاری هەڵەبجەو دو جێگرەكەی دەكەن".
پۆستی قائیمقامی هەڵەبجەی شەهید ئێستا بە دەست یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوەیە، پارتی دیموكراتی كوردستان داوای ئەم پۆستە دەكات، بەڵام یەكێتی تائێستا ئامادە نییە رادەستی بكات.
|
|
|