Print WWW.SBEIY.COM
 لەسەر بەهەدەردان بەرپرسێك دەستگیردەكرێت
28/05/2015 23:30:50
(سبەی):
بریكاری‌ وەزیری‌ كۆچ‌وكۆچبەرانی‌ عێراق دەستگیركرا بە تۆمەتی  دەكرێت "بەهەدەردان" لە دۆسیەی‌ كڕینی‌ كەلوپەل بۆ ئاوارەكانی‌ موسڵ لە پارێزگای‌ دهۆك.
ماوەی (5 ڕۆژ)ە، سەلام ئەلخەفاجی‌ بریكاری‌ وەزیری‌ كۆچ‌و كۆچبەرانی‌ عێراق دەستگیركراوە، دەستگیركردنەكەی بە تۆمەتی‌ بەهەدەردانە لە كڕینی‌ كەلوپەل بۆ ئاوارەكان.
كردنەوەی ئەم دۆسیەیە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی رابردو، كاتێك لیژنەی‌ باڵای‌ هاوكاری‌ ئاوارەكان كە ساڵح موتڵەگ جێگری‌ سەرۆك وەزیرانی‌ ئێستای عێراق سەرۆكایەتی دەكات كەلوپەل‌و پێدوایستی‌ بۆ ئاوارەكان كڕیوە‌و گەندەڵی تێدا كراوە، بەتایبەت بۆ ئەو ئاوارانەی‌ لە موسڵەوە هاتونەتە هەرێمی‌ كوردستان‌و رویان لە پارێزگای‌ دهۆك كردوە.
دەستگیركردنی‌ ئەلخەفاجی‌ لەسەر لێكۆڵینەوەی‌ لیژنەیەكی‌ وەزاری‌ بوە كە دواتر دۆسیەكەی ئاڕاستەی‌ دەستەی‌ نەزاهە كراوە، ئێستا ئەلخەفاجی‌ لە یەكێك لە بنكەكانی‌ پۆلیس لەشاری‌ بەغدا دەستبەسەرە.
بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیای گۆڕان) لەسەر هەمان دۆسیە، دوجار ساڵح موتڵەگ بانگهێشتی دەستەی نەزاهەی عێراق كراوە.