|
نەتەوە یەکگرتوەکان: تێكدانی شوێنەوارە دێرینەكانی عێراق تاوانی جەنگە |
29/05/2015 10:02:00 |
(سبەی):
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان تێكدانی شوێنەوارە دێرینەكانی عێراق بەتاوانی جەنگ دادەنێت و داواش لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات كار بۆ رزگاركردنی شوێنەوارەكانی عێراق و پاراستنی فرە كەلتوریی ئەو وڵاتە بكات.
لەكۆبونەوەیەكیدا رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بەپێی بڕیارێكی نوێی سەرباری ئیدانەكردنی لەناوبردنی شوێنەوارە دێرینەكانی عێراق تێكدانی ئەو شوێنەوارە دێرینانەی بە هاوشێوەی تاوانی جەنگ وەسفكردو رایگەیاند: چیتر بەرگەی خاپوركردنی شوێنەوارە دێرینەكان ناگرن و پێویستە وێرانكەرانی ئەو شوێنەوارانە بدرێنە دادگا، داواشی لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتیكرد كار بۆ رزگاركردنی شوێنەواری عێراقو پاراستنی فرە كەلتوریی ئەو وڵاتە بكەن.
لایخۆشیەوە محەمەد عەلی حەكیم، نوێنەری عێراق لەنەتەوەیەكگرتوەكان خۆشحاڵی خۆی پیشاندا لەبەرامبەر دەرچونی ئەو بڕیارە، هەرچەندە وەك حەكیم دەڵێت: بڕیارەكە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە دەرنەچوەو بڕیارەكە هیچ لایەك ناچار ناكات پێوەی پابەندبێت. |
|
|