Print WWW.SBEIY.COM
 دەمیرتاش: ئاكەپە سنورەكانی توركیای بۆ داعش و بەرەی نوسرە كردۆتەوە
29/05/2015 10:04:56
(سبەی):
سەڵاحەدین دەمیرتاش رایدەگەیەنێت، حكومەتی ئاكەپە سنورەكانی توركیای لەگەڵ سوریا بۆ گروپە توندڕەوەكانی داعش و بەرەی نوسرە كردۆتەوەو لە‌وسنورانەوە هاوكاری چەك‌و تەقەمەنیان پێدەگات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی هەدەپە لە چوارچێوەی بانگەشەی پارتەكەیدا بۆ هەڵبژاردنەكانی توركیا لەكۆبونەوەیەكدا لەشاری هاتای رایگەیاند، حكومەتی ئاكەپە گەلانی سوریا بۆ شەڕ هاندەدات‌و سنورەكانی توركیای بەڕوی گروپە توندڕەوەكانی داعش و بەرەی نوسرەدا كردۆتەوە و هاوكاری لۆجستی و چەك و تەقەمەنیان لە‌و سنورانەوە پێدەگات، بۆیە ئامانجی سەرەكی هەدەپە لە بڕینی بەربەستی (10%) دابینكردنی ئاشتیە بۆ سوریا و داخستنی سنورەكانە بەروی گروپە توندڕەوەكاندا.
دەمیرتاش وتیشی، ئەردۆغان و داودئۆغلۆ توركیا بەرەو كارەسات دەبەن، چونكە دەیانەوێت لە سوریا جەنگ رابگەیەنن و بڕیاری دانانی ناوچەی دژەفڕین بدەن و دواتریش هێزەكانی سوپای توركیا بۆ سوریا پەلكێش بكەن، بەوەش توركیا روبەڕوی كارەساتێكی گەورە دەبێتەوە.