Print WWW.SBEIY.COM
 سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
29/05/2015 11:12:19
(سبەی):
بەرەی نوسرەی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە شاری ئیدلەب لە سوریا بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵ دەكات‌و بڕیاریش دەدات هێرش نەكاتە سەر وڵاتانی رۆژائاوا.
هێرش‌ و پەلامارەكانی بەرەی نوسرە بۆ سەر پێگەكانی حكومەتی سوریا بەردەوامە‌و لەو چوارچێوەیەشدا شاری ئیدلەبی بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵ كردوە، لە ئێستاشدا پێشڕەوی دەكات بۆ گرتنی شاری لازقیەی زێدی بەشار ئەسەد.
ئەبو محەمەد جۆلانی، فەرماندەی بەرەی نوسرە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی جەزیرە رایگەیاند: دوای ئەوەی شاری ئیدلەبیان كۆنتڕۆڵ كرد، لەئێستادا پێشڕەوی دەكەن بۆ گرتنی شاری لازقیە‌و پاشانیش دیمەشقی پایتەخت.
وتیشی: ئەیمەن زەواهری سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە فەرمانی پێكردون بەهیچ شێوەیەك هێرش نەكەنە سەر وڵاتانی رۆژئاوا و بەرژەوەندییەكانیان لە وڵاتانی ناوچەكە، بەڵكو دەبێت سەرجەم هێرش‌ و پەلامارەكانیان بۆ روخانی رژێمەكەی ئەسەد چڕ بكرێتەوە.