|
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە |
29/05/2015 11:17:48 |
(سبەی):
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر رایدەگەیەنێت: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵا بە كۆڵان شارەزایەو توانی بەرگریكردنی نیە لە شەڕی روبەڕوبونەوەدا.
هیشام هاشمی، پسپۆڕی بواری ئاسایش و تیرۆر رایگەیاند: تیرۆریستانی داعش توانی بەرگریكردنو هێرشبردنیان نیە لە شەڕی روبەروبونەوەدا، بۆیە لە كەمترین ماوەدا هەڵدێن، وتیشی: شارەزایی چەكدارانی داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵاندایە.
ئەو پسپۆڕە راشیگەیاند: خاڵی لاوازی تیرۆریستانی داعش، كەمی ژمارەو چڕی بۆردومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانانە، لەبەرامبەر ئەو پانتاییە زۆرەی داگیریان كردوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەناو تیرۆریستانی داعش سەدان ئەفسەری باڵای رژێمەكەی سەدام حسێن هەیە كە خاوەنی ئەزمونێكی سەربازیی زۆرنو لە جواگرافیای عێراق شارەزان، بۆیە لەئێستادا خۆیان بەدور گرتوە لە شەڕی روبەروبونەوەو پەنایان بردوەتە بەر هێرشبردن بە ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژكراو و بۆمبی چێنراو و قەناسو دانانی بۆسە، كە ئامانجەكانیان لەو رێگەیەوە دەپێكن. |
|
|