|
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت |
29/05/2015 19:58:58 |
(سبەی):
"هەندێك لە وڵاتانی ناوچەكەو جیهان پشتیوانی لە رێكخراوی داعش دەكەن" مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق ئەم پەیامەی راگەیاند.
مەهدی كەربەلائی لە وتاری نوێژی هەینی ئەمڕۆی كەربەلادا رایگەیاند" بەهۆی فراوانبونی شەڕو كوشتارەوە وڵاتانی ناوچەكە لەبەردەم هەڕەشەیەكی گەورەدانو دورنییە جەنگێكی خوێناوی لەسەر بنەمای تایەفەگەریو رەگەزی لەناوچەكەدا هەڵبگیرسێت".
كەربەلائی بەبێ ئەوەی ناویانبهێنێت وتی" هەندێك لە وڵاتانی ناوچەكەو جیهان دەیانەوێت جەنگو كوشتار لە ناوچەكەدا هەڵبگیرسێنن لەنێوان مەزهەبو رەگەزە جیاوازەكاندا".
ئاماژەی بەوەشكرد" فراوانبونی داعش لەناوچەكەو ئاشكرابونی هەندێك راستی سەبارەت بەوەی كە وڵاتانی ناوچەكەو جیهان پشتیوانی لۆجستیو دارایی لەو رێكخراوە دەكەن، مەترسیی ئەوە دەهێنێتەئاراوە لەناوچەكەدا جەنگێكی خوێناویو مەترسیدار بەرپا ببێت.
|
|
|