Print WWW.SBEIY.COM
 قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
29/05/2015 21:10:59
(سبەی):
تەقەر لە بەغدا‌و عێراق لە دەوحە باڵیۆزخانە دەكەنەوە، ئەمە نوێترین پەرەسەندنە لە پەیوەندییەكانی دەرەوەی عێراقدا.
خالید بن محەمەد بن عەتیە وەزیری دەرەوەی قەتەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی رایگەیاند" لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق لەسەر كردنەوەی باڵوێزخانەكانی قەتەرو عێراق لەدەوحەو بەغداد رێككەوتون".
وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختیكرد لەسەر پێویستی ئاشتەوایی نیشتیمانی لە عێراق‌و پشتیوانی دەوحەی بۆ بەغدا لەشەڕی دژ بە تیرۆر دەربڕی.
لەبەرامبەردا ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، قەتەر شوێن دەستی لە هاوكاری ئاوارەكاندا دیارەو لە رابردودا هاوكاری زۆری مرۆیی پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كردوە.
ئەمە پەرەسەندنێكی گرنگە بۆ پەیوەندییە دەرەكییەكانی عیراق بەتایبەت لە كاتێكدا لەسەردەمی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشودا پەیوەندییەكانی قەتەرو عێراق بە قۆناغێكی ئاڵۆزدا تێپەڕدەبو.