|
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت |
30/05/2015 10:25:19 |
(سبەی):
حاكمی مه‌ده‌نیی پێشوی ئه‌مەریكا له عێراق، به‌رپرسیارێتیی روداو و كاره‌ساته‌كانی ئێستای عێراق، ده‌خاته ئه‌ستۆی ئۆباما و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له‌ئارادایه، ده‌رئه‌نجامی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه".
پۆل بریمه‌ر، حاكمی مه‌ده‌نیی پێشوی ئه‌مەریكا له عێراق، له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی (CNN)، به‌رپرسیارێتیی روداو و كاره‌ساته‌كانی ئێستای عێراقی خسته ئه‌ستۆی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌وه‌ی رودەدات دەرئەنجامی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له عێراق، بۆ رزگاربونیش لەو قەیرانە سێ پێشنیازی کردوە ئه‌وانیش؛ فراوانكردنی هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌كانی دژ به داعش بونى هێزی وشكانی له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ئاراسته‌كردنی هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌كان، لە پێشنیاری سێیەمیشدا داوا دەکات چەک بدرێت بە کورد و هۆزه سوننه‌كانی عێراق.
سه‌باره‌ت به بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سوپای پێشوی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی بریمه‌ر، ناوبراو رایگه‌یاند: رێكخراوی قاعیده له‌لایه‌ن ئه‌و سوپایه‌ی عێراقه‌وه تێكشكێنرا كه له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاییه‌كانه‌وه مه‌شق و راهێنانیان پێكرابو، هه‌ربۆیه له‌كۆتایی ساڵی (2009)دا، قاعیده له عێراق كۆتایی هاتبو. |
|
|