|
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان |
30/05/2015 10:47:52 |
(سبەی):
بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبونی دەستی کارەوە، مەترسیی وشكبون و لەناوچونی یەك ملیۆن نەمامی جۆراوجۆری نەمامگەی ناحیەی سیروان دەكرێت.
ئومێد محەمەد، لێپرسراوی نەمامگەی سیروان بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند: بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبونی دەستی کارەوە لە ئەمساڵدا نەیانتوانیوە هیچ جۆرە نەمامێك بەرهەمبهێنن، لەکاتێکدا لە رابوردودا ساڵانە (500) هەزار نەمامیان بەرهەمهێناوە.
وتیشی :"لە ئێستادا كە وەرزی ئاودێریە، چارەسەری نەبونی كرێكار و كارمەندمان بۆ ناکرێت و رۆژ لەدوای ڕۆژ مەترسیی لەناوچون و وشكبونی (120) دۆنم نەمامگەی كشتوكاڵی سیروان لە ئارادایە".
لێپرسراوی نەمامگەی سیروان ئاماژەی بەوەشكرد؛ لەلایەن رێكخراوی (ریچ)ی ژینگەیی چەند كرێكارێكی كاتی بۆ نەمامگەكە دابینكراوە، بەڵام لە ئێستادا مەترسیەكە گەورەتردەبێت، بۆیە حكومەت و رێكخراوەكانیشیان لەوشكبونی نەمامگەكەیان ئاگادار كردوەتەوە. |
|
|