Print WWW.SBEIY.COM
 ''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
30/05/2015 11:11:22
(سبەی):
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریی ده‌دات له‌ زیادبونی رێژه‌ی‌ ئه‌و بیانیانه‌ی‌ ده‌چنه‌ ریزه‌كانی داعش ‌و ده‌شڵێت:"(70%) زیادیان كردوه‌".
بان كیمۆن، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ره‌خنه‌ی‌ توندی له‌ وڵاتانی بیانی گرت كه‌ جددی نین له‌ ریگریکردنی ئەو كه‌سانه‌ی‌ ده‌چنه‌ ریزه‌كانی داعش، وتیشی: "له‌ ناوەڕ‌استی(2014)ه‌وه‌ تا مانگی ئاداری ئه‌مساڵ بە رێژەى (70%) بیانیه‌كانی ناو داعش زیادیان كردوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌روه‌یه‌‌ و دواتر باجه‌كه‌ی‌ ده‌درێت".
بان كیمۆن رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا كاری جدی نه‌كه‌ن ‌و رێوشوێنی توندوتۆڵ نه‌گرنه‌به‌ر ‌و رێگریی نه‌كه‌ن له‌ چونی هاوڵاتییانیان بۆ شه‌ڕكردن له‌ عێراق ‌و سوریا، ئه‌وا په‌تای تیرۆر‌ و داعش لێیان نزیكتر ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مو لایه‌ك هه‌وڵی خۆی بدات تا ئه‌و په‌تایه‌ له‌خۆی به‌دور بگرێت‌ و كۆتایی بەو دۆخە پێبهێنرێت.