Print WWW.SBEIY.COM
 شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
30/05/2015 12:30:56
(سبەی):
شاندێکی بزوتنەوەی  گۆڕان بۆ پتیوانی کوردانی باکور دەچێتە تورکیا و ئەندامێکی شاندەکەش رایدەگەیەنێت؛ بزوتنەوەی گۆڕان پشتگیری و پشتیوانی هەر کوردێک لە پارچەکانی کوردستان دەکات کە بۆ چارەسەریی پرسی کورد تێدەکۆشن.
ئەمڕۆ شەممە ئەو شاندەی بزوتنەوەی گۆڕان کە لە  ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان پێکهاتون بە مەبەستی پشتیوانی لە هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەكانی تورکیا، بەرەو باکوری کوردستان بەڕێکەوتن و لەوبارەیەشەوە، ئومێد حەمە عەلی، یەكێك لە ئەندامانی شاندەکە ، بە  (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی وت: ئامانج لەسەردانەكە، پشتیوانییە بۆ هەدەپە لە هەڵبژاردنەكانی توركیادا، بە ئامانجی چارەسەری دۆزی كورد لە باكوری كوردستان لە رێگای ئەو پارتە كوردییەوە.
وتیشی: "بزوتنەوەی گۆڕان لە هەر چوارپارچەی كوردستان، پشتیوانیی لەو هێزانە دەكات كە خەبات دەكەن بۆ چارەسەریی پرسی كورد".