(سبەی):
لەرێگەی تەقاندنەوەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و بەبەکارهێنانی چەکی قورس، داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە و بەهۆیەوە دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە.
ئەنجوومەنی شۆڕشی گشتی سوریا لە راگەیەنراوێكیدا ئاشکرایکردوە: چەكدارانی داعش هێرشەكانیان بۆ سەر باشور و رۆژهەڵاتی شاری حەسەكە، چڕ كردوەتەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە: داعش هێرشیان كردۆتە سەر خاڵێكی پشكنینی سەربازی لە ناوچەی سەربازی خەزەل لە رۆژهەڵاتی شارەكە و بەهۆیەوە دەیان سەربازی رژێمی سوریا كوژراون و هاوكات لە باشوری حەسەكە، چەكدارانی داعش بەردەوامن لە پێشرەویەكانیان و توانیویانە گوندی داودیە كۆنترۆڵ بكەن.
بەوتەی سەرچاوەکانی ئاگادار لە ناوچەکە، چەکدارانی داعش لە هێرشەكانییدا ناوەندی شارەكەیان كردوەتە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی برینداربون و هاوكات فڕۆكە جەنگییەکانی سوریاش چەکدارانی ئەو گروپە لەدەوروبەری شارەكە بۆردومان دەكەن. |