Print WWW.SBEIY.COM
 گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
30/05/2015 17:18:28
(سبەی):
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە رۆژئاوای موسڵ دەدۆزرێتەوە کە تەرمی (80) قوربانی تێدایە و سەرجەمیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گولەباران کراون.
ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا لەسەر زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاویکردەوە، لە گوندی جەدعەی نێوان ناحیەی بادوش و ئاسکی موسڵ، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە تەرمی (80) کەسی تێدایە و سەرجەمیان لە مانگی ئابی ساڵی رابردو لەکاتی کۆنترۆڵکردنی شەنگال و دەوروبەری لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە گولەباران کراون.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکردوە، لەنێو قوربانییەکاندا تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و کەسانی بەتەمەنی تێدایە و سەرجەمیان کوردانی ئێزیدین و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گولەباران کراون و شوێنەواری ئەشکەنجە و ئازاریش بە جەستەی ژمارەیەکیانەوە دیارە و زۆربەشیان لەکاتی گولەبارانکردنیاندا فیشەک بەر سەریان کەوتوە.

فۆتۆ/ ئەرشیف