Print WWW.SBEIY.COM
 سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
30/05/2015 22:17:45
(سبەی):
" ئەگەر دەستوری هەرێمی كوردستان بۆ ماوەیەكی دور سەقامگیری سیاسی‌و ئابوری بەدینەهێنێت، ئەوا وەكو وڵاتانی دەوروبەر دەبێتە مایەی هێنانەئارای ململانێی زیاتر" سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وای وت.
یوسف محەمەد سادق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند" لەكاری لە پێشینەی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان بریتیە لە یەكلاكردنەوەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان".
سەرۆكی پەرلەمان ئەم قسانەی لەمیانی بەشداریكردنی لە ئاهەنگی دەرچونی خوێندكارانی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی كرد.
لەبارەی پرسی نوسینەوەی دەستوری هەرێمیشەوە سەرۆكی پەرلەمان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوەكرد"ئەگەر دەستوری هەرێمی كوردستان بۆ ماوەیەكی دور سەقامگیری سیاسی‌و ئابوری بەدینەهێنێت، ئەوا وەكو وڵاتانی دەوروبەرو دەبێتە مایەی هێنانە ئارای ململانێی زیاتر".
"لەحالەتی پابەندنەبونی بەغداد حكومەتی هەرێم دەتوانێت رێگای تر بگرێتەبەر، چونكە  پەرلەمان حكومەتی هەرێمی بەرپرسیاركردوە بە دابینكردنی  بودجە وموچەی خەڵكی كوردستان" سەرۆكی پەرلەمان بەمشێوەیە گوزارشتی لە كێشەكانی نێوان حكومەتی عیراق‌و هەرێمی كوردستان كرد.