Print WWW.SBEIY.COM
 داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
30/05/2015 23:05:37
(سبەی):
چەكدارانی "داعش" زیندانی تەدموریان تەقاندەوە كە بەقسەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەم زیندانە یەكێك بوە لە سیمبولەكانی سەركوتكاری دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە هەشتاكانی سەدەی رابردوەوە.
رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ كە رێكخراوێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە ئاشكرایكرد، چەكدارانی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو لە رێگەی چاندنی بۆمب لە ناوەوە‌و دەوروبەری ئەو زیندانەیان تەقاندوەتەوە كە دەكەوێتە ناوچەی ریفی حمس.
راشیگەیاند، بەهۆی ئەو تەقینەوەیە زیندانەكە بە تەواوەتی وێران بوە.
بەر لە 10 رۆژ چەكدارانی "داعش" دەستیانگرت بەسەر شاری مێژویی تەدموردا كە دەكەوێتە ناوەڕاستی بیابانەوە لە سوریا.