|
برایه‌کی: مه‌لا کامه‌ران پاش خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی له مه‌یدانی ئازادی ده‌ستگیر کراوه |
Saturday, March 5, 2011 |
(سبه‌ی):
دوێنێ (یه‌کشه‌ممه) پاش ئه‌وه‌ی وتارێکی بۆ خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ئازادی سلێمانی خوێنده‌وه، مامۆستا مه‌لا كامه‌ران پاش بانگهێشتکردنی له‌لایه‌ن ئاسایشی عه‌ربه‌ته‌وه، ده‌ستگیر ده‌کرێت.
له‌وباره‌یه‌وه گۆران، برای مه‌لا کامه‌ران له‌لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: مه‌لا کامه‌ران دوای خوێندنه‌وه‌ی وتارێک له مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانی و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه، له‌لایه‌ن ئاسایشی عه‌ربه‌ته‌وه بانگهێشتکرا، به‌ڵام دواتر ئه‌وان راده‌ستی ئاسایشی سلێمانیان کرد‌و ده‌ستگیریان کرد.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تائێستا هیچ هه‌واڵ و سۆراغێکی مه‌لا کامه‌ران نییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ریه‌ک له لایه‌نه‌کانی گۆڕان و کۆمه‌ڵ هه‌وڵی به‌دواداچون و ئازادکردنی ناوبراویان داوه‌و ئاسایشی سلێمانیان ئاگاداركردۆته‌وه.
گۆرانی برای مه‌لا کامه‌ران وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌کانمان ئێستا مه‌لا کامه‌ران له‌لای حاکم قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیر کراوه‌و وتویانه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین و هه‌رچه‌نده ته‌ئکیدیان کرده‌وه که شه‌وی رابوردو ئازادی ده‌که‌ن، به‌ڵام تائێستا ئازاد نه‌کراوه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی که گوایه مه‌لا کامه‌ران ده‌ستگیر نه‌کراوه، گۆرانی برای ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تکرده‌وه‌و ئاشکرایکرد: ئه‌و هه‌واله دوره له‌راستییه‌وه‌و تائێستاش مه‌لا کامه‌ران ده‌ستگیر کراوه. |
|
|