عه‌زیز ره‌ئوف
سه‌رۆكی هه‌رێم له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه وتارێكی پێشكه‌ش كرد و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئه‌م دواییه كرد. ئه‌وه‌ی له قسه‌كانی بارزانیدا تێبینم كرد ئه‌وه بو كه ئه‌م زاته به‌شێوه‌یه‌كی زۆر گشتكیر قسه‌ی ده‌كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت پێمان بڵێت كه ئه‌م كێشانه به‌سانایی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه سه‌رۆكی هه‌رێم قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه هه‌م خۆیان و هه‌م حكومه‌ت و پارله‌مان ناتوانن ئه‌وه بشارنه‌وه كه گه‌نده‌ڵی هه‌یه. ئه‌م ئیعترافه به‌هیچ جۆرێك به‌مانای چاره‌سه‌ركردنی نیه، به‌ڵكو ته‌نها ده‌یه‌وێت له‌ڕوی به‌لاغیه‌وه ئه‌م وشه‌یه له فه‌رهه‌نكی ئۆپۆزسیۆن بسێنێته‌وه و بڵێت ئه‌وه ئێمه‌ش ده‌ڵێین گه‌نده‌ڵی هه‌یه.
سه‌رۆك له قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد كه دڵخۆشه به‌وه‌ی گه‌نجه‌كانی كوردستان داوای مافه ره‌واكانیان ده‌كه‌ن و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن. به‌ڕاستی ئه‌وه كاره‌ساته گه‌نجانێك بڵێن بروخێ حكومه‌ت و پارته‌كه‌ی بارزانی له سلێمانی ته‌قه‌یان لێبكات و راگه‌یاندنه‌كه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه دۆخه‌كه هێمن بكاته‌وه و بیاننێرێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم بڵێت دڵخۆشم. ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ر له هه‌رشت سوكایه‌تیه بۆ ئه‌و پارتیانه‌ی كه دڵخۆش نین به هاتنه سه‌رشه‌قامی گه‌نجه‌كان، هه‌روه‌ها ئیهانه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی خۆشێتی كه بیست و چوار سه‌عات سه‌رگه‌رمی به ئاژاوه‌گێڕكردنی گه‌نجه‌كانه.
ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆخۆی زیره‌كیه‌كی تێدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌رۆك وریایه له‌خۆبه‌دورگرتنی كێشه‌كان. له حه‌وت ساڵ شه‌ڕی ناوخۆ دوای ئه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی چونه پارله‌مان، بارزانی به‌ده‌نگی به‌رز وتی ئێمه بێتاوانین، ئه‌مه‌ش سوكایه‌تیه‌كی بێوێنه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆشی بو. له ره‌شنوسی یاسای رۆژنامه‌نوسی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ پارله‌مان سه‌رۆك وتی من یاسایه‌ك ئیمزا ناكه‌م ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ دیموكراسی. ئه‌مه‌ش سوكایه‌تیه‌كی بێوێنه‌ی ئه‌ندام پارله‌مانه‌كانی پارتی بو له پارله‌مان كه ئه‌و ره‌شنوسه خراپه‌یان په‌سه‌ند كرد. چونكه بارزانی زۆر عاقڵه له‌وه‌ی خۆی له هه‌مو ده‌سه‌ڵاتیه‌كانی تری هه‌رێم به به‌رزتر بزانێت و هه‌مو سه‌روه‌ریه‌كان بخاته ئه‌ستۆی خۆی و سه‌رجه‌م شكسته‌كانیش بخاته ئه‌ستۆی خواره‌وه‌ی خۆی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بارزانی تازه‌بو باسی بكات هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بو. كه ئه‌مه‌یان شتێكی نوێ بو. به‌ڵام بێده‌چێ سه‌رۆك ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بزانێت بۆیه خۆی ده‌خاته ژێر ئه‌و باره‌وه. وته‌یه‌كی ئه‌ڵمانی هه‌یه كه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن شتێكی بكۆڕیبایه، ئه‌وا ده‌مێك بو قه‌ده‌غه‌یان كردبو". من پێموایه گه‌ر هه‌ڵبژاردن له كوردستان زه‌ره‌ر بێت بۆ په‌زه‌كانی سه‌رۆك، ئه‌وا بارزانی هه‌رگیز به هه‌ڵبژاردن رازی نه‌ده‌بو، به‌ڵام رازیبونی سه‌رۆكی هه‌رێم به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت لانی كه‌م له‌لایه‌ك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك و ده‌زگاكانی پارتی وه‌ك چۆن له دو هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ماوه‌یه و ئه‌وه‌ی ساڵی نه‌وه‌ت و دو درێغییان نه‌كرد له ته‌زویر، ئه‌وا ئێستاش ده‌یه‌وێت هه‌مان دۆخ دوباره بكاته‌وه و به خه‌ڵك بڵێن ئێمه به هه‌ڵبژاردن هاتینه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به هه‌ڵبژاردنیش لاده‌چین، كه ئه‌م قسه‌یه‌ش جگه له كۆمیدیا هیچی تر نیه.