|
پێنجوێن؛ خۆپیشاندانی پشتگیری له جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چو |
Saturday, March 12, 2011 |
(سبه‌ی):
بۆ پشتگیریكردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌ریه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی شاری سلێمانی، دوانیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له بازاڕی شاری پێنجوێن به دروشمی (ئێره شاری موفتیه، گه‌نده‌ڵی قبوڵ نیه)، خۆپیشاندانێكی سه‌دان كه‌سی رێكخرا.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا داوای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی كرا له هه‌رێمی كوردستان و به ده‌نگی ئاماده‌بوانیش لیژنه‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی جه‌ماوه‌ری ناڕازی دروستكراو بڕیاردرا خۆپیشاندانه‌كانیان به‌رده‌ومی پێ بده‌ن.
كه‌مال شێخ سادق، یه‌كێك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له شوێنی په‌یكه‌ری قانعی شاعیر سهكۆیهكمان دروستكردوه‌و ناوی مه‌یدانی ئازادیمان لێناوه‌و بڕیاریشمانداوه خۆپیشاندانه‌كان درێژه پێ بده‌ین تا وه‌ڵامی داواكاری خۆپیشانده‌ران ده‌درێته‌وه.
ئه‌مرۆ هه‌ینی بۆ شانزه‌یه‌م رۆژ خۆپیشاندانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، جگه له شاری سلێمانی، له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی دیكه به‌ڕێوه‌چو.
بڕیاریشه خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت تا وه‌ڵامی داوای خۆپیشانده‌ران ده‌درێته‌وه.
خالید مه‌حمود
|
|
|